Home / ئسپانيا / ئەلاڤيس X رياڵ مەدريد | ژمارە و ئامارەكانى هەردوو يانە..

ئەلاڤيس X رياڵ مەدريد | ژمارە و ئامارەكانى هەردوو يانە..

ئەمرۆ شەمە يانەى رياڵ مەدريد سەفەر دەكات بۆ هەرێمى باسك كە ناوچەيەكى باكورى وڵاتى ئسپانيايە لە پێناو رووبەروو بوونەوەى يانەى ديپۆرتيڤۆ ئەلاڤيس لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى شەشەمى لاليگا.

رياڵ مەدريد هەوڵەكانى بۆ ئەوەيە بە بردنەوەى لە ئەلاڤيس ئەو شكستە چاوەرواننەكراوەى لە هەفتەى رابردوو دووچارى هات بەرامبەر رياڵ بيتس لەبير هاندەرانى بباتەوە, لەبەرامبەريشدا يانە باسكيەكە هەوڵ دەدات سود لە هاندەران و ياريگاى خۆى وەربگرێت و يەكەم گۆڵ و يەكەم بردنەوەى ئەم وەرزەى لەسەر حسابى پاڵەوانى وەرزى رابردوو بێت.

گرنگترين ژمارە و ئامارەكانى هەردوو يانە بزانن:

١- رياڵ مەدريد بەدرێژايى مێژووى پاڵەوانێتى لاليگا هيچ كاتێك نەيتوانيوە نازناوەكە بەدەست بهێنێت كاتێك بە جياوازى ٧ خاڵ لە دواوەى بارشەلۆنەى ركابەرى بووبێت.

٢- ئەم ياريە يارى ژمارە ٢٥ دەبێت لە نێوان هەردوو يانە لە لاليگا, يانە شاهانەييەكە ٢١ بردنەوە و ٢ يەكسان بوون و ٢ شكست.

٣- ئەلاڤيس لە نێو ياريگاى خۆيدا تەنها يەك يارى لە رياڵ مەدريد بردۆتەوە لە مێژووى لاليگا, ياريەكەش لە مانگى ئازارى ١٩٣٢ بە ئەنجامى ٢-٠ كۆتايى هات, كە ئەوەش يەكەم يارى نێوان ئەم دوو يانەيە بووە.

٤- رياڵ مەدريد ئەگەر لە ئەلاڤيس بباتەوە ئەوا ژمارە پێوانەييەكەى بارشەلۆنە يەكسان دەكاتەوە كە ١٢ بردنەوەى لە دەرەوەى ياريگاى خۆى لە خولى ئسپانى تۆمار كردوە, لە ساڵانى ٢٠١٠ تا ٢٠١١.

٥- ئەلاڤيس تاكە يانەيە لە مێژووى تۆپى پێ خولى ئسپانى لە پێنج هەفتەى سەرەتا هيچ خاڵێكى بەدەست نەهێناوە و هيچ گۆڵێكيشى تۆمار نەكردوە تا ئێستا.

٦- رياڵ مەدريد لە ٧٢ يارى فەرمى توانى گۆڵ تۆمار بكات, بەڵام نەيتوانى ژمارە پێوانەييەكەى يانەى سانتۆسى بەرازيلى تۆمار بكات كە ٧٣ يارى لەسەر يەك گۆڵى تۆمار كرد.

٧- دواين يارى كە ئەلاڤيس لە نێو ياريگاى خۆى بەرامبەر رياڵ نەدۆراوە لە وەرزى ٢٠٠١/٢٠٠٢ بوو كاتێك هەردوو يانە بەبێ گۆڵ يەكسان بوون.

٨- رياڵ مەدريد لە پێنج هەفتەى سەرەتاى لاليگا تەنها ٩ گۆڵى تۆمار كردوە, يەكسانە بە ژمارەى گۆڵەكانى ميسى كە ٩ گۆڵى لە پێنج هەفتە لەگەڵ بارشەلۆنە تۆمار كردوە.

٩- ئەلاڤيس لە پێنج هەفتەى ئەم وەرزەى ئێستا نەيتوانيوە بە هيچ شێوەيەك تۆرى گۆڵەكەى بە خاوێنى بهێڵێتەوە, تا ئێستا ٨ گۆڵى لێكراوە.

١٠- لە لاليگاى ئەم وەرزە رياڵ مەدريد زۆرترين جار لە رێگاى سەرەوە تۆپى ئاراستەى گۆڵ كردوە بەڵام نەيتوانيوە هيچ گۆڵێك بكات.

١١- رۆناڵدۆى پرتوگالى بەرامبەر ئەلاڤيس لە لاليگا تا ئێستا لە ٢ ياريدا خاوەنى ٣ گۆڵ و ١ ئەسيستە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...