Home / جيهان / گەورەترين رمونتادا لە مێژووى تۆپى پێ بەناوى بارشەلۆنەوە نيە..!!

گەورەترين رمونتادا لە مێژووى تۆپى پێ بەناوى بارشەلۆنەوە نيە..!!

يارى نێوان ليڤەرپوولى ئنگليزى و ئەيسى ميلانى ئيتالى جێگايەكى گەورەى لە دڵ و مێشكى عاشقانى تۆپى پێ بە جێهێشتوە, كە بە يەكێك لە ريمۆناتادا بەناوبانگەكان لە مێژووى تۆپى پێ هەژمار دەكرێت كە روويدا بێت, ئەويش دواى ئەوەى يانە ئنگليزيەكە توانى بگەرێتەوە نێو كێبركێكان كە بردنەوەى خەونێك بوو بەڵام ئەنجاميدا.

لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپاى ساڵى ٢٠٠٥ لە يارى كۆتايدا لە گێمى يەكەم يانەى ميلان توانى بە ٣ گۆڵ پێش بكەوێت بەڵام دواتر و لە گێمى دووەم كورانى ريدز سێ گۆڵيان تۆمار كرد و بە لێدانى يەكلاكەرەوەيش ياريەكەيان بردەوە و بوونە پاڵەوانى چامپيۆنزليگى ئەو ساڵە.

هەروەها هاندەرانى تۆپى پێ وەرزى ٢٠٠٣/٢٠٠٤ بيرناچێتەوە كە لە چارەكى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكان يانەى ميلان لە يارى چووندا بە ئەنجامى ٤-١ لە يانەى ديپۆرتيڤۆ لاكەرۆنياى بردەوە, بەڵام كورانى رۆسێنێرى شۆك بوون كاتێك لە يارى گەرانەوەدا يانەى ديپۆرتيڤۆ مێژوويان تۆمار كرد و توانيان بە ئەنجامى ٤-٠ ياريەكە ببەنەوە و خۆيان بگەيەننە قۆناغى نيوەى كۆتايى.

بەڵام دەكرێت تيشك بخەينە سەر يەكێك لە ريمۆنتادا گەورەكان كە ئەويش وەرزى رابردوو لە قۆناغى ١٦ى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا روويدا كاتێك يانەى پاريس سانجێرمان لە نێو ياريگاى خۆى و لە يارى چوون توانى بە ئەنجامى ٤-٠ ياريەكە بباتەوە, بەڵام لە يارى گەرانەوەدا كۆرانى ئێنريكى توانيان لە نێو كامپ نۆ مێژوو بنوسنەوە و بە ئەنجامى ٦-١ ياريەكە لە سودى خۆيان كۆتايى پێبهێنن, كەئەمەش دەنگدانەوەيەكى گەورەى بەدواى خۆيدا هێنا و هەموو جيهان باسى سەركەوتنە گەورەكەى بارشەلۆنەيان دەكرد و بە موعجيزەى تۆپى پێ هەژماريان دەكرد.

لەگەڵ ئەم هەموو رووداوە مێژووييانە دەكرێت بڵێين كە ئەوەى يانەى ريڤەرپلێتى ئەرجەنتينى كردوويەتى ئەستەمە بە هيچ يانەيەكى تر بكرێت, رەنگە هاوشێوەى گەرانەوەكەى بارشەلۆنە بێت بەڵام بەهێزتر ئەويش دواى ئەوەى كە لە يارى چوونى قۆناغى چارەكى كۆتايى جامى ليبەرتادۆرێس بە ئەنجامى ٣-٠ دۆرا, بەڵام لە يارى گەرانەوەدا تۆرى گۆڵى خۆرخێ ويڵترزمانى بۆليڤى گۆڵبارنكرد و بە ئەنجامى ٨-٠ ياريەكەى لە سودى خۆى كۆتايى پێ هێنا.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...