كلۆپ: سێ خاڵ گرنگترە لە يارى جوان..

شەوى رابردوو لە هەفتەى شەشەمى خولى نايابى ئنگلتەرا يانەى ليڤەرپوول بوە ميوانى يانەى ليستەرسيتى و توانى بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ ياريەكە لە بەرژەوەندى خۆى كۆتايى پێبهێنێت و سێ خاڵى گرنگ بەدەست بهێنێت.

دواى ياريەكە يۆرگن كلۆپ بۆ دەزگاكانى راگەياندن دواو وتى: “دڵخۆشم بەم سەركەوتنە كە لە دەرەوەى ئانفيڵد سێ خاڵى گرنگمان بەدەستهێنا”.

سەبارەت بە لێدانە سزاكە وتى: “لە بنەرەتدا پەنارتى نەبوو, بەڵام گەراندنەوەى لەلايەن سيمۆن مينيوليە واى كرد كە خۆى بسەلمێنێت و متمانەيەكى زۆرى بۆ ياريەكانى داهاتوو مسۆگەر كرد, هۆكار بوو بۆ ئەوەى رزگارمان بێت لە لەدەستدانى خاڵى زياتر”.

وتيشى: “ئێمە لە ئێستادا پێويستمان بەوە نيە كە ياريەكى جوان بكەين ئەوەى گرنگە ئەنجامى ياريەكانە, چونكە كاتى نمايش نيە بەڵكو كاتى سەركەوتنە”.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟