هێنرى باشترين هێرشبەرى پريمەرليگ ديارى دەكات..

ئەستێرەى پێشووى يانەى ئارسناڵى ئنگليزى و هەڵبژاردەى فەرەنسا (تێرى هێنرى) لەلاى خۆيەوە باشترين هێرشبەرى پريمەرليگ دەستنياشن دەكات.

بەپێى هەڵبژاردنى ئاسكە فەرەنسيەكە ئەگوێرۆى بەرەگەز ئەرجەنتينى و هێرشبەرى يانەى مانچستەرسيتى لە ريزى باشترين هێرشبەرەكانى پريمەرليگە لەگەڵ هەريەكە لە مۆراتا و لوكاكۆ و هارى كين, بەڵام هێنرى پێى وايە ئەگوێرۆ لە هەموويان باشترە و دەلێت: “بەبرواى من ئەگوێرۆ تاكە ياريزانە كە تايبەتمەندى هێرشبەرێكى جيهانى تێدابێت, جياوازە لەوانى تر, چونكە ماوەيەكى زۆرە لەو ئاشتەدايە و لێرە خاوەنى چەندين دەستكەوتى پريمەرليگە”.

وتيشى: “نازناوى خولى بەدەستهێناوە و بەردەوامە لە گۆڵ تۆماركردن, پێم وايە ئەو مامەڵەيەى لەگەڵ ناكرێت پێويستە بكرێت”.

سەبارەت بە هێرشبەرەكانى تر وتى: “لوكاكۆ زۆر لە چامپيۆنزليگ يارى نەكردوە, بەڵام هارى كين ماوەيەكە لە ئەوروپا دەركەتوە”.

سەبارەت بە مۆراتا هێنرى دەڵێت: “گوومانى تێدا نيە ساڵێكى نمونەيى لە يوڤانتۆس بەرێكرد, بەڵام پێويستە لە بيرى نەكەين لەگەڵ چەند ياريزانێكى نمونەيى وەك يۆرێنتى و كارلۆس تێڤز”.

هێنرى كۆتايى بە قسەكانى هێناو وتى: “ئەوەى گرنگ بێت ئەوەيە پێويستە دڵخۆش بين كە لە دەوروبەرمان ئەم هێرشبەرە بەهێزانە هەيە”.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.