ئەنچيلۆتى پاڵێوراوە ببێتە راهێنەرى يانەيەكى گەورەى پريمەرليگ..

رۆژنامە ئنگليزيەكان ئاماژەيان بۆ ئەوە كردوە كە كارلۆ ئەنچيلۆتى بەرەگەز ئيتالى و راهێنەرى پێشوى يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى ئەگەرى زۆرە ببێتە راهێنەرى يەكێك لە گەورەترين يانەكانى خولى نايابى ئنگلتەرا.
رۆژنامەى تۆتۆ مێركاتۆى ئيتاليش باسى لەوە كردوە كە كارلۆ ئەنچيلۆتى ئامادەيە بگەرێتەوە بۆ خولى ئنگليزى بەڵام ئەم جارەيان دەبێتە جێگرەوەى ئارسن فينگەر و ئەركى راهێنەرايەتى يانەى ئارسناڵ لە ئەستۆ دەگرێت, ئەويش دواى ئەوەى كە گەنەرز لەگەڵ فينگەر ئاستى وەك پێويست نەبوە و ئەنجامى خراپە.
جێگاى باسە كارلۆ ئەنچيلۆتى لە چەند رۆژى پێشوو لە ئەركى راهێنەرايەتى يانەى بايەرمونيخ دورخرايەوە دواى ئەوەى لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا لە جەولەى دووەمى قۆناغى كۆمەڵەكان باڤاريەكان بەرامبەر پاريس سانجێرمان دووچارى شكستێكى چاوەروان نەكراو بوونەوە
نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟