هۆكارى يارى كردنى بارشەلۆنە و لاس پالماس بەبێ هاندەر ئاشكرا كرا..

دوێنێ يەك شەمە لە ميانى ياريەكانى جەولەى حەوتەمى خولى پلە يەكى ئسپانيا يانەى بارشەلۆنە لە نێو ياريگاى كامپ نۆ بەبێ ئامادەبوونى هيچ هاندەرێك رووبەرووى يانەى لاس پالماس بوويەوە و توانى بە سێ گۆڵ ياريەكە بباتەوە كە سێرجيۆ بۆسكێس گۆڵى يەكەم و ليۆنێل ميسيش گۆڵى دووەم و سێيەمى تۆمار كرد.

دواى ياريەكە جۆسێپ ماريا بارتۆميۆى سەرۆكى يانەى بارشەلۆنە هۆكارى ئەنجامدانى ياريەكەى بەبێ هاندەر بۆ دەزگاكانى راگەياندن روونكردەوە.

بارتۆميۆ ئاشكراى كرد كە پێويست ياريەكە بەبێ ئامادەبوونى هاندەران ئەنجام بدرێت ئەمەش هەر لە پێناو سەلامەتى هاندەران بوو.

ئەوەش هاتوە كە بەهۆى گشتپرسى گرژى و ئاڵۆزى باڵى بەسەر هەرێمى كەتەلۆنيەكاندا كێشابوو, بارتۆميۆى سەرۆكيش وەك كاردانەوەيەك بۆ ئەو كارانەى كە پۆليسى ئسپانيا بەرامبەر بە دەنگدەران ئەنجامياندا رێگەى نەدا بە چوونە ژوورەوەى هيچ هاندەرێك بۆ نێو ياريگاى كامپ نۆ هەربۆيە ياريەكە بەبێ هاندەران ئەنجامدرا.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.