ئەگەرى زۆرە ئەم وەرزە بۆ ريبێرى كۆتايى هاتبێ..

راپۆرتە هەواڵيەكان ماوەى دوركەوتنەوەى فرانك ريبێرى ئەستێرەى يانەى بايەرمونيخ لە ياريگاكان ئاشكرا كرد ئەويش دواى ئەوەى شەوى رابردوو يارى يانەكەى بەرامبەر هێرتا بەرلين دووچارى پێكانێكى قوورس هات.

لە ياريەكەدا بايەرمونيخ نەيتوانى بردنەوە تۆمار بكات و سێ خاڵى گرنگ بەدەستبهێنێت, بەڵام لە هەموو ئەمانەش ناخۆشتر ئەوە بوو كە ئەستێرەى يانەكە دووچارى پێكانێكى قورسا بوويەوە و ئەگەرى زۆرە تا كۆتايى ئەم وەرزە نەگەرێتەوە ياريگاكان.

و ياريەكەى بە يەكسان بوون كۆتايى هات بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا.

فرانك ريبێرى بەرەگەز فەرەنسى لە خولەكى ٦٢ ياريگاى بەجێهێشت ئەويش دواى ئەوەى دووچارى پێكان هات.

رۆژنامەى لۆباريزيانى فەرەنسى بڵاوى كردەوە كە لە ئەنجامى پشكنينە پزيشكيەكان دەركەوتوە كە پێكانەكەى ريبيرى يەكێكە لە قورسترين پێكانەكان (بەستەرى ئەژنۆى) پچراوە و بۆ ماوەى نزيكەى شەش مانگ لە ياريگاكان دووردەكەوێتەوە, بەڵام تا ئێستا ئەم هەواڵە بە فەرمى لە لايەن بايەرمونيخەوە بڵاو نەكراوەتەوە.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.