فيفا يەكێتى تۆپى پێى ئەڵمانيا سزا دەدات..

يەكێتى تۆپى پێى جيهانى ناسراو بە فيفا رايگەياند كە سزايەكى ماددى بەبرى ٣٢.٨هەزار دۆلار ئەمريكى بەسەر يەكێتى تۆپى پێى ئەڵمانيادا سەپاندوە.

لە بەياننامەيەكى فەرميدا فيفا ئاشكراى كردوە كە سزاكەى سەر يەكێتى تۆپى پێى ئەڵمانيا بەهۆى خراپى هەڵسوكەوتى هاندەرانى ئەو وڵاتەوە بووە لە كاتى يارى نێوان ئەڵمانيا و چيك لە پراگ.

 

بەشێك لە هاندەرانى باڤاريەكان هەستاون بە وتنەوەى وشەى نەشياو و دروشمى نوێى نازيەكان لەگەڵ فرێدانى يارى ئاگرين بۆ نێو ياريگا, هەرچەندە ياريزانانى ئەڵمانيا هەوڵيانداوە بيان وەستێنن بەڵام بەردەوام بوون, هەر بۆيە لە بەرامبەريشدا فيفا هەستاوە بە سزادانى يەكێتى تۆپى پێى ئەو وڵاتە و هۆشداريشيداوە لە دووبارەبوونەوەى ئەو كارە لە ياريەكانى داهاتوو.

لە بەياننامەكەدا ئەوەش هاتوە كە فيفا لە ئێستادا سزاى يانە ئەڵمانيەكە نادات بە وەى كە ياريەكانى بە بێ هاندەرانى ئەنجام بدات بەمەرجێك هەمان رەفتارى هاندەران دووبارە نەبێتەوە.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.