سەرۆكى بارشەلۆنە باسى جێهێشتنى لاليگا دەكات..

جۆسيپ ماريا بارتۆميۆى سەرۆكى يانەى بارشەلۆنە نەيشاردەوە كە يانەكەيان ئەگەرى زۆرە لە خولى ئسپانيا دوربكەوێتە ئەويش دواى ئەوەى كەتەلۆنيا سەربەخۆى خۆى بەدەستبهێنێت, ئەم دۆخەش بۆ هەريەكە لە يانەكانى ئسپانيۆل و جيرۆنا هەما چارەنووسە.

ئەم لێدوانەى بارتۆميۆ دواى ئەوە هات كە سەرەتاى ئەم مانگە خەڵكى هەرێمى كەتەلۆنيا بە رێژەى زياتر لە ٩٠% دەنگيان لەسەر سەربەخۆ بوونى هەرێمەكەيان و جيابوونەوەى لە ئسپانيادا, بەڵام حكومەتى ئسپانيا تا ئێستاش دانى بەو گشتپرسيە نەناوە.

دواى كۆبوونەوەى لە گەڵ دەستەى كارگێرى يانەكەيدا بارتۆميۆ لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەنووسان ئاشكراى كرد: لە حاڵەتى سەربەخۆبوونى كەتەلۆنيا, ئەوا پێويستە يانەكە و ئەندامەكانى كۆببنەوە و گفتوگۆ بكەن لەسەر ئەو خولەى كە دەبێت بەشدارى تێدا بكەين.

وتيشى: ئێمە بە دۆخێكى قورسدا تێدەپەرين, كاتێكى ئاڵۆزە, نازانين لە داهاتوو چى دەگوزەرێت, هەوڵ دەدەين بريارێكى گونجا و ژيرانە بدەين”.

جێگاى باسە هەرچەندە گشتپرسى كەتەلۆنيەكان نوێ نيە, بەڵام ئەم ساڵ بەهۆى ئەوەى پۆليس رێگرى كرد و ئازارى ٨٤٠ دەنگەدەريداوە بارودۆخەكە هەستيار بوە و دەنگدانەوەيەكى گەورەى بەدواى خۆيدا هێناوە.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟