Home / ئنگليز / بزانە فابريگاس پێش ١٣ ساڵ چى بەرامبەر فێرگسۆن كردوە..

بزانە فابريگاس پێش ١٣ ساڵ چى بەرامبەر فێرگسۆن كردوە..

سيسيك فابريگاسى بەرەگەز ئسپانى و ياريزانى هێڵى ناوەراستى يانەى چێڵسى لەندەنى باس لە كاردانەوەيەكى دەكات كە پێش ١٣ ساڵ بەرامبەر سێرئەلێكس فێرگسۆن هەيبوە.

پێش ١٣ ساڵ و لە مانگى ١٠ى ساڵى ٢٠٠٤ لە خولى نايابى ئنگلتەرا ركابەريەكى قورس لە نێوان ئارسناڵ و مانچستەريونايتد هەبوو ئەوكات شەيتانە سورەكان توانيان كۆتايى بە زنجيرە سەركەوتنەكانى گەنەرز بهێنن كە ٤٩ يارى لەسەر يەك دووچارى هيچ شكستێك نەبوونەوە, ئەويش كاتێك ئارسناڵ لە ئۆڵدترافۆرد بوە ميوانى شەيتانە سورەكان, ئەوكات لە نێو ژوورى خۆگرين گرژى لە نێوان ياريزانانى هەردوو يانە دروست بوو.

لە ساڵى ٢٠١٤ مارتن كيون هاورێى فابريگاس ئاشكراى كرد كە ئەوە سيسيك بوە پارچەيەك پيتزاى گرتوەتە فێرگسۆن, وە فابريگاس ماوەى سێ ساڵە هيچ وەڵامێكى نەبوە, بەڵام رۆژى چوارشەمەى ئەم هەفتەيە راستيەكانى ئاشكرا كرد.

فابريگاس لە وەڵامى پرسيارێكى كەناڵى سكاى بريتانى كە ئايا ئەو بوە ئەو كارەى كردوە وتى: “بەڵێ, بەڵام مارتن كيۆن درۆ دەكات چونكە ئەو هيچ شتێكى نەبينيوە و لەو كاتەدا سەرقاڵى قسەكردن بوو”.

وتيشى: “لە ژورى خۆ گۆرين بووم گوێم لە هات و هاوارێكى زۆر بوو, بەخۆم وت چى روودەدات؟ هاتمە دەرەوە پارچەيەك پيتزام بەدەستەوە بوو, بينيم ياريزانان هەريەكە لە سۆل كامبل و ريۆ فێرديناند و مارتن كيۆن.. هەموان شەرە قسەيانە”.

فابريگاس بەردەوام بوو وتى: “ويستم تەدەخول بكەم, بەڵام نەمزانى چۆن ئەو كارە بكەم, ناچار پارچە پيتزاكەم هاويشت, دواى ئەوە ويستم بزانم بەر كێ كەوتوە, بينيم بەر سێر ئەلێكس فێرگسۆن كەوتوە, هيچ مەبەستێك نەبوو, داواى لێبوردنى لێدەكەم چونكە ئەو كارەى من بوە هۆى ئازاردانى”.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...