Home / ئسپانيا / هەواڵێكى ناخۆشە بۆ بارشەلۆنەييەكان..!!

هەواڵێكى ناخۆشە بۆ بارشەلۆنەييەكان..!!

رۆژى چوار شەمە رۆژنامەكانى ئسپانيا لە هەواڵێكى بە پەلەدا ئاماژەيان بۆ ئەوە كرد كە ئيدارەى رۆخى بلانكۆس بە فەرمى داواى لێبوردنى لە يانەى بارشەلۆنە كردوە بەوەى كە هيچ بليتێكى ياريەكەيان بە هاندەرانى يانە كەتەلۆنيەكە نافرۆشن كە بريارە لە ١٤ى ئەم مانگە لە هەفتەى هەشتەمى لاليگا لە نێو ياريگاى (واندا ميترۆبۆليتاۆ) هەردوو يانەى بارشەلۆنە و ئەتلەتيكۆمەدريد رووبەرووى يەك ببنەوە.

رۆژنامەى ئاسى ئسپانى لەو بارەيەوە بە تايبەت بڵاوى كردەوە كە ئيدارەى يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد داواى لێبوردنى لە ئيدارەى يانەى بارشەلۆنە كردوە, ناتوانن هيچ بليتێك بە هاندەرانى يانەكەيان بفرۆشن بەهۆى مەترسى دروستبوونى گرژى و ئاڵۆزى, ئەمەش وادەكات بارشەلۆنە بۆ جارى دووەم لەسەر يەك بەبێ ئامادەبوونى هاندەرانى يارى بكەن.

لە بەياننامەكەى ئەتلەتيكۆمەدريددا هاتوە كە گشتپرسيەكەى كەتەلۆنيا هيچ پەيوەنديەكى بەم بريارەوە نەبوە بەڵكوو تەنها ئارەزووى ئيدارەى رۆخێبلانكۆسە بۆ ئەوەى حەقى زياتر بدات بە هاندەرانى يانەكەيان, چونكە ئەمە وادەكات هاندەرێكى زۆرى ئەتلەتيكۆمەدريد روو لە ياريگا نوێيەكە بكەن و بينەرى ياريەكە بن و هانى ياريزانانى يانەكەيان بدەن.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...