Home / ووتار / بۆچی به‌رشه‌لۆنه‌ لاوازه‌؟

بۆچی به‌رشه‌لۆنه‌ لاوازه‌؟

هه‌ندێك خاڵی كه‌م چاره‌سه‌ر و پڕ گرفتی دووباره‌ له‌ چه‌ند یاری پێشووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌دیده‌كرێت، به‌ تایبه‌تی له‌ یارییه‌كه‌ی (مه‌له‌گه‌) و، خولی جامی شای ئیسپانیا، كه‌ ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه‌ وه‌ك كاردانه‌وه‌ی چاودێران و كه‌م بایه‌خی (ئینریكی) به‌و لاوازیانه‌ ناوببرێت. بۆ وێنه‌: ماوه‌ی سێ‌ یارییه‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، كه‌ به‌ شاده‌ماری هه‌موو هێز و تینی تیپه‌كه‌ ناوده‌برێت، به‌هۆی نۆبه‌كاری و له‌ ده‌ستدانی چه‌ندین هه‌لی گۆڵ كردن، وایكردووه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌ وه‌ربگرێت ئه‌و تیپه‌ له‌ گێژاوی ئه‌وه‌دا خۆی ببینێته‌وه‌ كه‌متر له‌ جاران گۆڵ و ده‌سته‌به‌ركردن و هه‌وڵه‌كان وه‌ك خۆی ئه‌دا بكرێت. خاڵێك نابێت خۆمانی لێ نادیده‌ بگرین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: بارودۆخی تیپی (بلوگرانه‌)، به‌رجه‌سته‌ی ناوه‌ندی یاری تیپه‌كه‌ نییه‌، به‌ڵكو ئێستا (ئینێستا و بۆسكێتس و ڕاكیتیچ)، هێنده‌ یاریده‌ده‌ری به‌رگری و قوڵایی ناوچه‌ی صندوقی ده‌ده‌ن، نیو ئه‌وه‌نده‌ له‌ ئه‌ركی فه‌راهه‌م و گوشار و ده‌سته‌به‌ركردن و ڕێخۆشكردندا نین بۆ ئه‌وانه‌ی پێشه‌وه‌، بۆیه‌ بارگرانی و چارسه‌ره‌كه‌ هه‌موو له‌به‌رده‌می پێیه‌كانی (نیمار)دا قاڵ كراوه‌ته‌وه‌، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی زۆربه‌ی كات ئه‌و ته‌نیا هێرشكارێك نیه‌، به‌ڵكو ده‌بێت فه‌رمانبه‌ر و چاودێرێكی به‌رده‌وامی ئه‌وانه‌ بكات، كه‌ یاریزانێكی نیمچه‌ (مایسترۆ) پێشكه‌شی هێرشكاره‌كانی ده‌كات.

ده‌مه‌وێت وێنه‌ی چه‌ند یارییه‌كی پێشووی به‌رگری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و به‌ درووستی (پیكی و ماسكرانۆ)، له‌ (زهنی) ئێوه‌دا ڕۆ بكه‌م، یان بیرتانی بهێنمه‌وه‌. بۆ نموونه‌: هه‌ركات یانه‌ی (به‌رشه‌) له‌ڕووی هه‌رتپێك یاری كردووه‌، كه‌ خاوه‌نی هێرشكاری تێژڕه‌و و هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ بووه‌، ئه‌وه‌ ئۆتۆماتیكی دووریه‌كی زۆر له‌ نێوان (پیكی و ماسكی)دا دروست ده‌بێت، چونكه‌ (پیكی) له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ له‌ خرپترین ڕۆژه‌كانی خۆیدا ده‌ژی، كه‌ كه‌مترین هه‌ماهه‌نگی و چاودێری و نزیكی له‌ هه‌وڕێكانی هه‌بووه‌، هه‌ركات تیپه‌كانی دژ خاوه‌نی هێرشكارێكی خاوه‌ن ئیراده‌ و كارامابوونه‌، ئه‌وه‌ به‌بێ‌ دوو دڵی و نزیكی له‌و به‌رگریكاره‌ گۆڵیان كردووه‌، ڕةنگه‌ نموونه‌ی یارییه‌كانی (ڤالانسیا و لاكه‌رۆنا)، به‌رچاو ڕوونی زیاتر و شه‌رعێتی باشتر بدات به‌ كه‌مته‌رخه‌می ناوه‌وه‌ی به‌رگری ئه‌و تیپه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو یانه‌یه‌ سه‌ره‌تا نزیكبوون له‌ بردنه‌وه‌، كه‌چی له‌ كۆتایی یارییه‌كه‌دا ئه‌نجامه‌كان یه‌كسان ده‌بوونه‌وه‌. ئه‌و نیشانانه‌ پێمان ده‌ڵێن تیپێكی وه‌ها گه‌وره‌ی تةكتیكی وێنه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رگریكارێكی خاودا هه‌ڵبكات.

نوسەر: هەوراز كاوە

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لاوازترە لەوەى لەگەڵ ميسى بە تۆقێنەر دەيبينين..

پێدەچێت ئەنجامەكانى ئەم دواييەى بارشەلۆنە هەموانى لە خشتە بردبێت, بارشەلۆنە پێشەنگە و هەموو ياريەكان دەباتەوە, ...