فرانس فوتبۆڵ كاتى راگەياندنى ناوى سێ پاڵێوراوى بالۆن دۆرى ئاشكرا كرد..

ئەمرۆ يەك شەمە گۆڤارى فرانس فوتبۆڵى فەرەنسى كاتى ئاشكرا كردنى ناوى سێ پاڵێوراوان بۆ خەڵاتى تۆپى ئاڵتوونى ساڵى ٢٠١٧ى ئاشكرا كرد.
لەو بارەيەوە رۆژنامەى مۆندۆ ديپۆرتيڤۆ بڵاوى كردەوە كە گۆڤارى فرانس فوتبۆڵ رايگەياندوە سبەى دوو شەمە لە كۆى ئەو ٣٠ ناوەى ئاشكرا كراوە ناوى ٣ پاڵێوراو بۆ بردنەوەى بالۆن دۆرى ٢٠١٧ بە هەموان دەناسێنێت.
ئەوەش هاتوە كە مەراسمى ئاشكرا كردنى سێ پاڵوێراوى بالۆندۆرى ٢٠١٧ لە كاتژمێر ٩ى سەرلە بەيانى بەكاتى ئسپانيا و ٧:١٥ بەكاتى مەككە دەبێت.
جێگاى باسە دواين بالۆن دۆر كريستيانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى بەدەستيهێناوە بە كۆكردنەوەى ٧٤٥ خاڵ پلەى يەكەم و ليۆنێل ميسى بە ٣١٦ خاڵ پلەى دووەم بوو.
نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟