Home / ئەوروپا / چ ياريزانێك باشترين گۆڵ دروستكەرى پالاوتنەكانى ئەوروپايە..!!

چ ياريزانێك باشترين گۆڵ دروستكەرى پالاوتنەكانى ئەوروپايە..!!

لە ئێستادا پاڵاوتنەكانى ئەوروپا بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا ٩ جەولەى بەرێوەچوە و باشترين گۆڵكارى پالاوتنەكەش بەناوى ليڤاندۆسكى هێرشبەرى هەڵبژاردەى پۆڵەندايە كە توانيويەتى ١٦ گۆڵ بكات و هەڵبژاردەكەى بگەيەنێتە مۆنديال, بەڵام دەكرێت جگە لە گۆڵكار گۆڵ دروستكەريش بناسين.

جۆشوا كيميچ ئەستێرەى يانەى بايەرمونيخ و هەڵبژاردەى ناوەراست ئەو ياريزانەيە كە توانيويەتى بە ئاستە بەرزەكەى هەڵبژاردەى ئەڵمانيا بگەيەنێتە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا ئەويش دواى ئەوەى لە كۆى ١٠ يارى لە پاڵاوتنەكان توانيويەتى ٩ گۆڵ دروست بكات (ئەسيست).

كيميچ تا ئێستا ٢٣ يارى لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەڵمانيا ئەنجامداوە و يواكيم لۆفى راهێنەر بە تەواوى پشت بە تواناكانى دەبەستێت و شارەى كاپتنى مانشافتى پێبەخشراوە و تەواوى خولەكەكانى ياريەكان بەشدارى پێدەكرێت.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...