بەپەلە, تيروپشكى جامى جيهانى يانەكان راكێشرا..

پێش نيوەرۆى ئەمرۆ دوو شەمە لە شارى ئەبوزەبى پايتەختى ئيمارات لەلايەن يەكێتى تۆپى پێى جيهانى ناسراو بە فيفا لە مەراسيمێكدا تيروپشك بۆ جامى جيهانى يانەكان راكێشرا.

پاڵەوانێتيەكە كە بريار وايە لە مانگى داهاتوو ئەنجام بدرێت لە نێوان ٦ تا ١٦ى ١١ى ٢٠١٧, تێيدا ٧ يانە لە ٧ كيشوەرى جياواز بەشدارى دەكات و تا ئێستا ناوى ٤ يانەيان ئاشكرا كراوە ئەوانيش (جەزيرە “پاڵەوانى خولى ئيمارات”, ئۆكلاند سيتى نيوزلەندى “پاڵەوانى ئۆقيانوسيا”, باتچۆكاى مەكسيكى “پاڵەوانى كۆنكا كاف”, رياڵ مەدريدى ئسپانى “پاڵەوانى ئەوروپا”.

هەروەها پاڵەوانى ٣ كيشوەرى تر هێشتا ئاشكرا نەبوون كە بريتين لە (پاڵەوانى ئەمريكاى باشور, پاڵەوانى ئەفريقا, پاڵەوانى ئاسيا).

ئەنجامى تيروپشكى جامى جيهانى يانەكان بەم شێوەيە بوو:

قۆناغى يەكەم:

جەزيرە – ئۆكلاند سيتى (يەكەم يارى)

قۆناغى دووەم:

باتچۆكا – پاڵەوانى ئەفريقا (دووەم يارى)

براوەى يەكەم يارى – پاڵەوانى ئاسيا (سێيەم يارى)

قۆناغى نيوەى كۆتايى:

براوەى دووەم يارى – پاڵەوانى ئەمريكاى باشور

براوەى سێيەم يارى – رياڵ مەدريد

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟