Home / ئەرجەنتين / ميسى باسى دواى گۆڵەكەى ئيكوادۆر دەكات, بزانە ئاواتى چى خواستوە..

ميسى باسى دواى گۆڵەكەى ئيكوادۆر دەكات, بزانە ئاواتى چى خواستوە..

بەرەبەيانى ئەمرۆ چوارشەمە لە دواين جەولەى پاڵاوتنەكانى ئەمريكاى باشور بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا, هەڵبژاردەى ئەرجەنتين بوە ميوانى هەڵبژاردەى ئيكوادۆر.

لە ياريەكەدا و دواى تێپەربوونى كەمتر لە ٤٠ چركە ئيكوادۆر لە رێگاى ياريزان ئيبارا گۆڵى يەكەمى ياريەكەى تۆمار كرد كە بوە دووەم خێراترين گۆڵى پاڵاوتنەكانى ئەمريكاى باشور, بەڵام تانگۆكان بە سەركردايەتى ليۆنێل توانيان كۆتايى بە ياريەكە بهێنن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك و خۆيان گەياندە مۆنديالى ٢٠١٨ى روسيا.

دواى ياريەكە ليۆنێل ميسى لە لێدوانێكى بۆ دەزگاكانى راگەياندن وتى: “زۆر دەترسام بەشدارى لە مۆنديالى داهاتوو نەكەم, كاتێك ئيكوادۆر گۆڵەكەى تۆمار كرد, هيواخواز بووم لەو ساتەدا بمرم, زۆر خەيالى خراپ لەو دەقەيەدا بە مێشكمدا دەهات”.

وتيشى: “ناتوانم وەسفى هەستەكانم بكەم ئەگەر سەرنەكەوتينايە بۆ مۆنديال چۆن دەبوو, رەنگە بە (شێتيەكى)ى راستەقينە ناوى بنێن, چونكە سێ يارى كۆتاييمان ئەنجامدا و دۆراين, ئێستاش كاتى ئەوەيە قەرەبووى بكەينەوە”.

ميسى بەردەوام بوو وتى: “هەموو ئامانجێكمان سەركەوتن بوو بۆ مۆنديال, چونكە ئەرجەنتين هەلبژاردەيەكى گەورەيە, هاندەرانمان زۆر ناخۆشيان چەشت, راستە سەركەوتنمان قورس بوو بە تايبەتى كە بە سەرەتايەكى خراپ دەستمان پێكرد, خۆشبەختانە توانيمان ئەنجامەكە يەكسان بكەينەوە, ئێستاش كاتى ئەوەيە تيپێكى يەكگرتوو بۆ مۆنديال دروست بكەين”.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...