فيدرێر بە بردنەوەى لە نادال بوە پاڵەوانى ماستەرزى شەنگەهاى..

ئەمرۆ يەك شەمە رۆجێ فيدرێرى سويسرى خاوەن ريزبەندى دووەمى جيهانى نازناوى پاڵەوانێتى شەنگەهاى ماستەرزى ١٠٠٠ خاڵى بەدەستهێنا, ئەويش دواى ئەوەى توانى لە رافائێل نادالى ئسپانى و خاوەن ريزلەندى يەكەمى جيهانى بباتەوە.

فيدرێر و نادال تا ئێستا ٣٨ جار رووبەرووى يەك بوونەتەوە, ئەستێرە سويسريەكە لە دواين پێنج پاڵەوانێتيدا براوە بوە بەرامبەر نادال كە چواريان لەم وەرزەى ئێستادا بوە.

لە ياريەكەدا فيدرێر بە ئەنجامى دوو كۆمەڵە (٦-٤, ٦-٣) ياريەكەى بدرەوە و توانى نازناوى ماستەرزى شەنگەهاى ١٠٠٠ خاڵى بباتەوە كە نازناوى شەشەمى بوە لەم وەرزە.

فيدرێر تا ئێستا ٩٤ نازناوى لە ژيانى خۆيدا بەدەستهێناوە كە ٢٧ نازناوى لە پاڵەوانێتيەكانى ماستەرزى ١٠٠٠ خاڵيە و  ١٩ نازناوى لە پاڵەوانێتيەكانى گراند سەلام (چوار پاڵەوانێتيە گەورەكە)ە, نازناوەكانى ئەم وەرزەى بريتى بوون لە (شەنگەهاى, ئوسترالياى كراوە, ئنديان وێڵز, ميامى, هالە, وێمبڵدۆن).

هەرچەندە نادال بەرامبەر فيدرێر دووچارى شكست هات و نازناوى شەنگەهاى لەدەستدا بەڵام هەر لە پلەى يەكەمى جيهانيدا دەمێنێتەوە بە ١٠٤٦٥ خاڵ, لە پلەى دووەميش فيدرێر دێت بە ٨٥٠٥ خاڵ, وە فيدرێر تاكە ياريزانە لە جيهاندا كە تا ئێستاش دەتوانێت نادال لە پاڵەوانێتيەكان بێبەش بكات, چاوەرێ دەكرێت هەردوو ئەستێرەى تێنس لە ماوەى سێ هەفتەى داهاتوو بەشدارى لە پاڵەوانێتيەكانى پازل و پاريس و لەندەن بكەن.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.