بە ڤيديۆ نهێنى ئەو دوو هاندەرەى لە كاتى كارتە سورەكەى پيكى دڵخۆش بوون..

شەوى چوارشەمە لە يارى نێوان بارشەلۆنە و ئۆڵۆمپياكۆسى يۆنان لە جەولەى سێيەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ كە ياريەكە بە سەركەوتن يانە كەتەلۆنيەكە بە ئەنجامى ٣-١ كۆتايى هات جێرارد پيكێ لەلايەن ناوبژيوانەوە بەكارتى سور كرايە دەرەوە ئەويش دواى ئەوەى كە ويستى بە دەست گۆڵ تۆمار بكات.

لە تۆرە كۆمەڵايەتيەكان بە تايبەتى لە تويتەر كارتە سورەكەى جێرارد پيكێ دەنگۆيەكى زۆرى بەدواى خۆيدا هێناوە ئەويش ئەوەيە لە كاتى كردنە دەرەوەى پيكێ دوو هاندەرى بارشەلۆنە كاردانەوەيەكى جياوازيان هەيە و خۆشى دەكەن.

ئەو دوو هاندەرە كە بە رووخسارياندا دەردەكەوێت دانشتوويى كيشوەرى ئاسيان و چانسى بەدەستهێنانى بليتى يارى نێوان (بارشەلۆنە و ئۆڵۆمپياكۆس)يان بەدەستهێناوە, وە چەند چركەيەك دواى ئەوەى كە پيكێ كارتى سورى بەروودا بەرز دەكرێتەوە دەست دەكەن بە خۆشى دەربرين.

بەڵام راگەياندە كەتەلۆنيەكان ئەوەيان ئاشكرا كردوە كە لەو كاتە چاوى كامێراكانى نێو ياريگاى كامپ نۆ لەسەر ئەو دوو هاندەرەوە بوە و ئەوانيش بەو هۆيەوە كاردانەوەكانيان بە خۆشى دەربريوە, واتە هيچ پەيوەنيەكى بە كارتە سورەكەى پيكێ نەبوە.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.