Home / ئەوروپا / باشترين ياريزانى جەولەى سێيەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ ديارى كرا..

باشترين ياريزانى جەولەى سێيەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ ديارى كرا..

هەفتەى رابردوو جەولەى سێيەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەرێوەچوو و چەندين يانە توانيان بە ئەنجامى باشەوە سەركەوتن بەدەست بهێنن و ٣ خاڵ مسۆگەر بكەن.

پێگەى فەرمى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا ئەمرۆ هەينى ناوى ئەو ياريزانەى ئاشكرا كرد كە وەك باشترينى جەولەى سێيەم دەستنيشان كراوە, ئەويش دواى ئەوەى هەشت ياريزان پاڵێورابوون.

پێگەى يويفا بلاوى كردەوە كە بە دەنگى سەردانيكەرانى سايتى فەرمى يويفا, ياريزانى بەرەگەز مصرى (محمد صلاح)ى هێرشبەرى يانەى ليڤەرپوولى ئنگليزى بە كۆكردنەوەى رێژەى ٥١% دەنگەكان وەك باشترين ياريزانى ئەم هەفتەيەى چامپيۆنزليگ دەستنيشان بكرێت, دواى ئەويش سينگ تۆسانى ياريزانى يانەى بێشكتاش دێت بە ٣٣% دەنگەكان.

بەڵام هەريەكە لە ميسى و راشفۆرد و رۆناڵدۆ لە پلەكانى چوارەم و پێنجەم دێت.

محمد صلاح لە يارى يانەكەى بەرامبەر مايبۆر كە بە ئەنجامى ٧-٠ براوە بوون توانى ٢ گۆڵ بكات و گۆلێكيش دروست بكات.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...