Home / ئسپانيا / زەيدان: ئەم ياريزانە باشترين هێرشبەرى جيهانە..

زەيدان: ئەم ياريزانە باشترين هێرشبەرى جيهانە..

ئەمرۆ شەمە زينەدين زەيدانى فەرەنسى كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى ئەنجامدا سەبارەت بە ياريەكەيان بەرامبەر ئيبار, كە بريارە رۆژى يەك شەمە لە هەفتەى نۆيەمى لاليگا لە نێو ياريگاى بێرنابيۆ رووبەرووى يەك ببنەوە.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانيەكەدا زەيدان بەرگرى لە كەريم بنزيمەى هێرشەبەرى يانەكەى كرد, ئەويش دواى لێدوانەكانى گارى لينكەر بۆ سەر ئەو هێرشبەرە فەرەنسيە.

زەيدان وتى: “زۆر كەس نيگەران دەبن كە بە خراپە باس لە ياريزانەكانى يانەكەم بكرێت, پێويستە لينكەر هەست بە شەرمەزارى بكات, راستە كەريم ژمارە ٩ى پۆشيوە و پێويستە گۆڵ تۆمار بكات, بنزيمە ٦٠ گۆڵ ناكات, بەڵام دەتوانێت ٣٠ گۆڵ بكات و ٤٠ گۆڵ دروست بكات, ئەمەش بەلاى منەوە زۆر گرنگە, دەمەوێت ئەوە روون بكەمەوە بە جياوازى لەگەڵ ئەوانى تر كەريم بنزيمە لە جێگاكەى خۆيدا باشترينە”

 

سەبارەت بە ئەگەرى دەستنيشان كردنى وەك باشترين راهێنەرى جيهان بۆ ساڵى ٢٠١٧, زەيدان وتى: “بەو شێوەيە سەيرى خۆم ناكەم كە باشترينى جيهان بم, خۆشبەختم كە لێرەم لە باشترين يانەى جيهان لەگەڵ باشترين ياريزانەكان”.

 

سەبارەت بە پێكانەكەى ناڤاس وتى: “پێكانەكەى مايەى نيگەرانى نيە, كاتى زياترى پێدەبەخشين تا بتوانێت بگەرێتەوە, سەركێشى پێوە ناكەين”.

 لە كۆتايدا زەيدان سەبارەت بە دۆخى يانەكەى وتى: “ئێمە بە جياوازى تەنها ٥ پێنج خاڵ لە دواى بارشەلۆنەوەين, لە كۆمەڵەكەمان لە چامپيۆنزليگ, خەڵكى ئەوەى بيرچوو كە ئەم وەرزە توانيمان دوو نازناو بەرز بكەينەوە, دڵنياتان دەكەمەوە لە دۆخى خراپدا نين, هەوڵ دەدەين باشتر بين”.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...