Home / ئسپانيا / بارشەلۆنە دڵخۆشكەر لەسەر ميسى بڵاو دەكاتەوە..!!

بارشەلۆنە دڵخۆشكەر لەسەر ميسى بڵاو دەكاتەوە..!!

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى لە رێگاى (ئۆسكار گراو) بەرێوەبەرى جێبەجێكارى يانەكەيان بڵاوى كردەوە كە ئيدارەى بلوگرانا هەوڵەكانى بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى ميسى بۆ (هەتا هەتايى) دەستپێكردوە كە ئەمە هاوشێوەى گرێبەستەكەى ئەندرێس ئنێستايە.

ئۆسكار گراو بۆ دەزگاكانى راگەياندن وتى: “ميسى لە مانگى شەشى رابردوو گرێبەستێكى نوێى لەگەڵ يانەكەدا واژۆ كردوە كە تەمەنى چوار ساڵە, بەڵام ئيدارەى بارشەلۆنە برياريداوە گرێبەستێكى ترى پێشەكەش بكات كە هەتا هەتايى بێت.

وتيشى: “ميسى هەر لە منداڵيەوە لێرەيە لە بارشەلۆنە, پێويست دەكات بە درێژايى تەمەنى لێرە بمێنێتەوە چونكە رەمزى يانەكەيە, دەمانەوێت بەشێك بێت لە يانەكە دواى ئەوەى پێشكەشى كردوە”.

 

گرێبەستەكەى ميسى لە كۆتايى ئەم وەرزە كۆتايى دێت, پێشتر لە مانگى حوزەيران گرێبەستێكى لەگەڵ بارشەلۆنە واژۆ كرد, بەڵام تا ئێستا بە شێوەى فەرمى لەگەڵ بارتۆميۆى سەرۆكى يانەكە دانەنيشتوە و واژۆى بكات.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...