Home / تێنس / نادال بە سەركەوتنێكى خاوێنەوە گەيشتە چوارگۆشەى زێرين

نادال بە سەركەوتنێكى خاوێنەوە گەيشتە چوارگۆشەى زێرين

رافايل نادالى ئسپانى لە ياريەكى بەهێزدا و بەرامبەر بە پێنجەم تێنسزانى ريزبەندى جيهان سەركەوتنێكى خاوێنى بەدەستهێنا و سەركەوتنى بۆ قۆناغى چوار ۆگشەى زێرين مسۆگەر كرد.

لە پاڵەوانێتى ئينديان وێڵزى كراوەى خاوەن ١٠٠٠ خاڵ رافائێل نادال رۆژى هەينى لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا رووبەرووى كى نيشيكوري يابانى بوەيە و توانى بە دوو كۆمەڵەى يەك لەدواى يەك (٦-٤ و ٦-٣) ياريەكە بباتەوە و خۆى بگەيەنێتە قۆناغى دواتر.

نادال دواى ئەو سەركەوتنە لە چوارگۆشەى زێرين روبەرووى نۆڤاك جۆكۆڤيچى سربى خاوەن پلەى يەكەمى ريزبەندى جيهان يارى دەكات, ئەويش دواى ئەوەى جۆكۆڤيچ توانى بە دوو كۆمەڵەى بێبەرامبەر لە تسۆنگا بباتەوە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...