يانەى نەورۆز پێچەوانەى سلێمانى و سيروانى نوێ برياريدا..

بەهۆى ئەو بارودۆخەى رووى لە هەرێمى كوردستان كردوە و لە رووى ئابووريەوە لە قۆناغێكى خراپدايە هەردوو يانەى سلێمانى و سيروانى نوێ بريارياندا بەشدارى چالاكيەكانى ئەم وەرزەى خولى نايابى كوردستان نەكەن, بەڵام يانەى نەورۆز برياريداوە بەشدارى بكات و بيانووشى ئەوەيە تا وەرزش لە شارى سلێمانى بەرەو نەمان نەچێت و خزمەتى زياترى ياريزانان بكەن.

هەر لەو بارەيەوە جێگر عەبدوڵا ئەندامى دەستەى كارگێرى يانەى وەرزشى نەورۆز لە لێدوانێكى وتى: “وەك يانەى نەورۆز گەشتوين بەو بريارەى بەشدارى خولى نايابى ئەم وەرزە بكەين ئەويش لە پێناوى وەرزشى ئەم شارە بەرەو نەمان نەچێت و خزمەتى زياترى ياريزانان بكەين, بەڵام پێش بەشدارى كردنمان داواكارى بۆ يەكێتى تۆپى پێى كوردستان بەرز دەكەينەوە بەمەبەستى دواخستنى ياريەكانى ئەم وەرزەى خولى ناياب, لە ئەگەر رەتكردنەوەى داواكاريەكەمان ئەوا بەشدارى كردن لە خولەكە هەڵدەبژێرين”.

درێژەى بە قسەكانيدا و وتى: “دوا بەدواى كۆتايى هاتنى راكێشانى تيروپشكى ئەم وەرزەى خولى ناياب ئێمەش ئامادەكاريەكانى خۆمان دەكەين بە دروستكردنى ستافى راهێنەران و ياريزانان تا بتوانين ركابەرى ئەم وەرزەى خولەكە بكەين”.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟