ليستى فەرمى ياريزانەكانى بارشەلۆنە بۆ بەرامبەر ڤيارياڵ..

رۆژى يەك شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٥ى خولى پلە يەكى ئسپانيا, لە نێو ياريگاى (دى لا سيراميكا) يانەى بارشەلۆنەى پێشەنگى لاليگا دەبێتە ميوانى يانەى ڤيارياڵ شەشەمى ريزبەندى خولەكە.

پێگەى فەرمى يانە كەتەلۆنيەكە لە تويتەر ليستى فەرمى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى بۆ بەرامبەر ڤيارياڵ ئاشكرا كردوە و لە ليستەكەشدا چەند ياريزانێك دورخراونەتەوە ئەوانيش (ديمبلى, ئنێستا, ماسكێرانۆ, ئۆمتيتى, رافينا)بەهۆى پێكانەوە و هەريەكە لە تۆران و دۆليڤيۆش بە بريارى راهێنەر بانگهێشتنەكراون.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟