ئيبراهيم ئۆڤيچ بۆ يەكەمجارە نهێنى رۆشتنى لە يوڤانتۆس ئاشكرا دەكات..

ئيباهيم ئۆڤيچى بەرەگەز سويدى و هێرشبەرى يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزى هۆكارى رۆشتنى لە يانەى يوڤانتۆس لە ساڵى ٢٠٠٦ ئاشكرا دەكات, دەڵێت بەهۆى گۆرانكارى دۆخى ناوخۆى يانە ئيتاليەكەوە بوو.

لە لێدوانێكى بۆ كەناڵى (سكاى سپۆرتى ئيتالى) زلاتان وتى: “كاتێك يوڤانتۆس دابەزێنرا بۆ خولى پلە دوو هەموو شتێك لە يانەكەدا گۆرا و يانەكەش دابەزێنرا بۆ خولى پلە دوو, هەروەها لۆچانۆ مۆدجى (بەرێوەبەرى جێبەجێكار) دورخرايەوە و ئەليسۆ سيكۆ جياواز لە ئەركەكەى خۆى كە راهێنەربوو, كرا بە بەرێوەبەرى وەرزشى.

وتيشى: “سيكۆ داواى لێكردم گۆرانكارى لە گرێبەستەكەم لەگەڵ يانەكەدا بكەن, بەو مانايەى كە ئەو داوايە زۆر نامۆ بوو, بە تايبەتى كە كاتى دەسپێكردنەوەى راهێنانەكانى داهاتووى يانەكە ديار نەبوە پێش ئەوەى دانشتى لەگەڵ بكرێت بەمەبەستى دەستكارى كردنى گرێبەستەكەى, هەر ئەمەش واى كرد واهەست بكەم دۆخەكە جياواز لە يانەكەدا”.

هێرشبەرەكەى مانيو ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد كە: “هەستى بەوە كردوە بە مانەوەى لە خانمە پيرەكە زيانى زۆر دەكات, بە تايبەتى لە كاتێكدا كە يوڤى لە خولى پلە دووى ئيتاليايە و پێويستى بە كاتى زياتر دەبوو تا بگەرێتەوە بۆ دۆخى جارانى كە خولى كالچيۆ و ركابەرى پلەى يەكەمى خولەكە بوو”.

جێگاى باسە زلاتان لە ساڵى ٢٠٠٦ لە يانەى يوڤانتۆسەوە بە گرێبەستێكى ٢٥ مليۆن يۆرۆ رووى لە يانەى ئەنتەرميلان كرد, ئەويش دواى ئەوەى يوڤانتۆس دابەزێنرا بۆ خولى پلە دوو بەهۆى تۆمەتباربوونيان بە گەندەڵى لە رێگاى پەيوەندى كردنى بە ليژنەى ناوبژيوانانى ئيتاليا تا ليژنەكە هەڵبسن بە دانانى ئەو ناوبژيوانانەى كە لە بەرژەوەندى خانم پيرەكە يارى بە ئەنجامەكانەوە بكەن.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.