بەرشەلۆنەی بێهێز بەبەهێزی دەردەکەوێت..!!

لەدوای ڕۆشتنی نیمار داسێلفای بەرەگەز بەڕازیلی لە وەرزی گواستنەوەی هاوینە بۆ پاریسى پايتەختى كەڵەشێرەكانى فەرەنسا, وە لە هەمانكاتدا پرنەكردنەوەى جێگاكەى بە ياريزانى نوێ سستی دەستەی کارگێڕی نيشان دەدات لە نوێنەکردنەوەی یانەکە، بە یاریزانی گونجاو و دەستبەرداربوون لە چەند یاریزانێکی بێکەڵک.

يانە كەتەلۆنيەكە لە ئێستا هەرچەندە تامى شكستى نەكردوە بەڵام چەند خاڵێكی لاوازی كەتبەكەى فاڵفێردی راهێنەر دەبينرێت و ناتوانریت چاوپۆشی لێبکرێت، شیکاریم بۆ هەموو هێڵەکان کردوە بەمشێوەیە:

گۆڵپارێزەکان و هێڵی بەرگری: گەرچی گۆڵپارێزەکانی یانەکە زۆر بەتوانان بۆ پارێزگاریکردن و هێشتنەوەى خاوێنى تۆرى گۆڵى بلوگرانا و چاودێرە وەزشێکانیان سەرسامکردوە، بەڵام هێڵی بەرگری بەرشەلۆنە لە ئاستێکی باشدا نابینرێت بەهۆی پێکانی ئۆمتیتی فەڕەنسی کە دەگوترێت لەدوای پەیوەندی کردنی بە كامپنۆوە کێشەی هێڵی بەرگری لە یانەکەدا تا رادەيەك كەمبوەتەوە، ڕەنگە بۆشاییەکی گەورە بکەوێتە دڵی بەرگری یانەکە چونکە خافێر ماسکیرانۆ تا ئێستا لە پلانەکانی فاڵفیردی دا نابینریت و ڤێرمالنيش وەک پێویست نیە و تا ئێستا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکە پێشکەش نەکردوە بەهۆی پیکانە بەردەوامەکانی پێشووی، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستاش نەتوانراوە لەهێلی بەرگریدا جێگای دانیال ئەلڤێس پربكرێتەوە كە بە رۆشتنى كەلێنێكى گەورە لە جێگاكەيدا دروستبوو سەرەراى ئەوەى كە هەريەكە لە (سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ ، ئەلێکس فیداڵ،نیڵسۆن سیمیدۆ) لەو جێگايەدا ياريان پێكراوە و هەمان ئەركى ئەلڤێسيان پێ سپێردراوە بەڵام نەيانتوانيوە هاوكاريكەى هاوشێوەى دانى پێشكەش بە هێرشبەرانى يانەكەيان بكەن, گەرچی هێرشبەران پێویستەکی زۆریان بە هاوکاری باڵەکانی بەرگری هەیە بەتایبەت لە و یاریانەی کە تیپی بەرامبەر بەشێوازی بەرگری یاری ئەنجام دەدەن, بەڵام ناشكرێت ئەوە لە بير بكەين كە جۆردی ئەلبا لەسەرەتای ئەم وەرزەوە بەردەوام هاوکارییەکی باشی هێرشبەرانی کردوە و تا ئێستاش بەردەوامە لە ئاستە بەرزەكەى.

هێلی ناوراست: دوای هاتنی پاولینهۆ و بەرزبونەوەی ئاستی سێرجیۆ بۆسکێس و مانەوەی ڕاکیتیچ بە ئاستێکی مامناوەند, ئێستا ئەم هێڵە بەدۆخێکی باشدا تێپەڕدەبێت، بەڵام توانایەکی باشیان نیە بۆ تۆماردکردنی گۆڵ لەدەرەوەی ناوچەی هێڵی سزا، هەروەها کۆنتڕۆڵ نەکردنی تۆپ بۆماوەیەکی زۆر کە ئەمەش بۆتە هۆی نەبینینی پلانی تیکی تاکا لەیاریەکاندا كە تايبەتمەندى بەردەوامى يانە كەتەلۆنيەكەيە، جگە لە هەڵکشانی تەمەنی ئەندرێس ئینێستا و لاوازی ئاستی یاریزانانی سەرکورسی یەدەگ لە یاریە گرنگ و چارەنوس سازەکاندا.

هێڵی هێرشبردن: دوای پێکانی عوسمان دێمبڵی قورساییەکی گەورە کەوتۆتە سەرشانی میسی بەهۆی دابەزینی ئاستی سوارێز و جێگیر نەبوونی هێرشبەری سێیەم لەپێکهاتەی فاڵفێردیدا، بەجۆرێک (پاولۆ ئەلکاسیر،جیرارد دیلیفۆ، هەندێ کاتیش دینی سوارێز) هەرجارە و یەکێکیان ئەو ئەرکەیان پێدەستپێرێت بەڵام تائێستا نەیانتوانیوە بەئاستێکی بەرز و جێگیرەوە دەرکەون بۆیە هەموو چاوەکان لەسەر گەڕانەوەی عوسمان دیمبڵیە بەئاستێکی بەرزەوە و هاوکاری کردنی هێڵی هێرشبەر بە زیاتر هەل ڕەخساندن بۆ لویس سوارێز و لەسەر شان لابردنی ئەو هێزە قورسەی کەوتۆتە سەرشانی میسی بگەڕێتەوە.

نوسينى: دیارکۆ جەمال

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.