لێدوانى زەيدان پێش رووبەروو بوونەوەى يانەى جەزيرە لە مۆنديالى يانەكان..

لە ميانى ياريەكانى پاڵەوانێتى جامى جيهانى يانەكان قۆناغى نيوەى كۆتايى, يانەى رياڵ مەدريدى پاڵەوانى وەرزى رابردووى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ئەم شەو كاتژمێر ٨:٠٠م بەكاتى هەرێمى كوردستان لە نێوياريگاى شێخ زايد لە ئەبوزەبى پايتەختى ئيمارات دەبێتە ميوانى يانەى جەزيرە.

پێش ياريەكە زەيدان كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى ئەنجامداو رايگەياند كە يانەكەيان لە رووى جەستەييەوە زۆر بەباشى ئامادەن, بە تايبەتى هەردوو ياريزانى يانەكە مۆدريچ و كرووس كە هۆكارێكن بۆ كۆنتريڵكردنى تۆپ لە ناو ياريگادا بە تەواوى ئامادەن تا رووبەرووى يانەى جەزيرەى ئيماراتى ببينەوە.

زەيدان سەبارەت بە بەكارهێنانى تەكنەلەۆجياى ڤيديۆيى كە يەكەمجارە لەم پاڵەوانێتيەدا بەكاربهێنرێت وتى: “هەموان پێيان وايە كە يارمەتيدەرێكى باشە بۆ باشتركردنى يارى و پاراستنى ناوبژيوانان لە هەڵەى كوشندە, ئەمەش كارێكى ئاساييە, بەڵام هەندێك شت هەيە بەدڵم نيە, بەڵام پێم وايە نيەتى بەرپرسان بۆ باشتر كردنى ياريەكانە”.

 

لە وەڵامى پرسيارێكى تر سەبارەت بە ئەشرەف حەكيمى ياريزانى بەرەگەز مەغريبى كە لە تاكە ياريزانى بەرەگەز غەرەبە لە ريزەكانى رياڵ مەدريد يارى بكات, زەيدان وتى: “ياريزانێكى زۆرباشە و ئامادەيە بۆ ياريەكە”.

 

زەيدان سەبارەت بە بەراوردكردنى ميسى و رۆناڵدۆ كە ئاخۆ كاميان باشترە وتى: “هەموان دەتوانن بۆچوونى خۆيان بڵێن, بەڵام ئەو دوو ياريزانە توانيويانە دەستكەوتى باش بۆ يانەكانيان بەدەست بهێنن, دڵخۆشم كە ياريزانێكى گەورەى وەك رۆناڵدۆمان هەيە”.

زەيدان بەردەوامى بە قسەكانيدا بەوەى كە مۆنديال ئامادەكاريەكە بۆ يارى كلاسيكۆ و وتى: “بەلاى ئێمەوە ئەمە پاڵەوانێتيەكى ترە كە ئارەزو دەكەين بەدەستى بهێنين, هەر بۆيە هەموو توانايەكى خۆمانى بۆ بەكار دەهێنن, ياريەكەمان بەرامبەر جەزيرەى ئيماراتى ياريەكى گرنگ و بەهێزە هەوڵ دەدەين بردنەوە مسۆگەر بكەين, بە هيچ شێوەيەك لە ئێستادا بير لە يارى كلاسيكۆ ناكەينەوە, ئەوەى گرنگە بردنەوەى ئەم نازناوەيە”.

وتيشى: “هيچ ياريەك ئاسان نيە, ركابەرى بەهێزمان هەيە ئەويش جەزيرەى ئيماراتيە, هەندێك دەڵێن ياريەكى ئاسان دەبێت, ئەگەر ئاسان بێت ئەوا دڵخۆش دەبم بەوە, ئێمە ساڵى رابردوو نازناوەكەمان بردەوە دەمانەوێت بۆ ئەمساڵيش پارێزگارى لە نازناوەكەمان بكەين و بەدەستى بهێنين, دەمانەوێت جارێكى تر بە دەستى پرەوە بگەرێينەوە مەدريد”.

لە كۆتاييشدا سەبارەت بەو بريارەى كە ئەگەر ياريزانەكانى لە جامى جيهانى يانەكاندا كارت وەربگرن لە يارى كلاسيكۆ بێبەش دەبن وتى: “پێم وايە ئەوە كارێكى قورسە و فشارێكى دەروونيە لەسەرمان, بەڵام رەزامەندين بەم فشارە”.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟