لێدوانى زەيدان دواى بردنەوەيان لە جەزيرەى ئيماراتى

لە ئەبوزەبى پايتەختى ئيمرات لە نێ, ياريگاى شێخ زايد يانەى رياڵ مەدريدى پاڵەوانى ئەوروپا لە يارى پێش كۆتايى جامى جيهانى يانەكانى ئەوروپا توانى بە دوو گۆڵى رۆناڵدۆ و بەيڵ لە يانەى ئەبوزەبى بباتەوە بەرامبەر بە گۆلێك.

دوابەدواى ياريەكە زينەدين زەيدانى راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريد كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى ئەنجامداو وتى: “ياريەكى قورسمان ئەنجامدا, لە گێمى يەكەم هەلى زۆرمان بۆ دروست بوو بەڵام نەمانتوانى گۆڵ بكەين, لە بەرامبەردا گۆڵێكمان لێكرا, بەڵام لە گێمى دووەم سەركەوتوو بووين لە تۆمار كردنى دوو گۆڵ”.

وتيشى: “دەمانزانى براوە دەبين لەم ياريەدا, يانەى جەزيرەى ئيماراتى ياريەكى جوانيان كرد هەموو رێگايەكمان لە بەرامبەريان بەكارهێنا”.

لە كۆتايدا زەيدان وتى: “هەست بە هيچ نيگەرانيەك ناكەم هەوڵ دەدەين بەردەوام جوانترين يارى بكەين و باشترين ئاستمان پێشكەش بكەين, راستە هەر هێرشێكى هەڵگەراوە نزيكە لەوەى زيانمان پێبگەيەنێت, بەڵام لە يارى كۆتايدا تەواوى تواناكانمان بەكار دەهێنين”.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.