لێدوانى پۆچەيتيۆ پێش ياريەكەيان بەرامبەر مانچستەرسيتى..

كاتژمێر ٨:٣٠ى ئەم شەو بە كاتى هەرێمى كوردستان يەكێك لە ياريە بەهێزەكانى ئەم هەفتەيەى خولى نايابى ئنگليزى بەرێوەدەچێت لە نێوان يانەى مانچستەرسيتى و تۆتنهام.

پێش ياريەكەش راهێنەرى تۆتنهام (ماوريسيۆ پۆچەتينيۆ) لە لێدوانێكيدا كە پێگەى (سپۆرتس مۆڵ) بلاوى كردۆتەوە دەڵێت: ئەمرۆ رووبەرووى بەهێزترين يانەى ئەوروپا دەبينەوە و ياريزانەكانمان دڵنيان دەتوانن يەكەم شكست دووچارى كورانى پيپ گوارديۆلا بكەنەوە.

ماوريسيۆى تەمەن ٤٥ ساڵ وتيشى: “بەلاى منەوە مانسيتى باشترين يانەى ئنگلتەرا نيە بەڵكوو باشترين يانەيە لە ئەوروپا چونكە تا ئێستا باشترين ئەنجامى هەبوە و بەردەوامە لە سەركەوتنەكانى”.

پۆچەتينۆ بەردەوامبوو وتى: “بەردەوام پاڵنەرێكمان هەيە بۆ ئەم جۆرە ياريانە, چێژى لێوەردەگرم”.

جێگاى باسە يانەى مانچستەرسيتى تا ئێستا لەم وەرزەى پريمەرليگ دووچارى هيچ شكستێك نەبوەتەوە بە جياوازيەكى زۆر لە پێەنگى ريزبەنديى خولەكەدان, هەروەها پيپ گوارديۆلا دواى ئەوەى يانەكەى لە هەفتەى رابردوو توانى سوانزى سيتى بباتەوە خاوەنى ژمارەى پێوانەييە بە زۆرترين  سەركەوتنى يەك لە سەر يەك.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.