ئايا رۆناڵدۆ بەشدارى كلاسيكۆ دەكات..

لە بەرامبەر گريمۆى بەرازيلى دووچارى پێكان بووە

كريستيانۆ رۆناڵدۆى بەرەگەز پرتوگالى و ئەستێرە و هێرشبەرى يانەى رياڵ مەدريد تەئكيدى كردەوە كە دواى ياريەكەيان بەرامبەر بە يانەى گريمۆى بەرازيلى كە توانيان بە گۆڵێكى بێ وەڵام سەركەوتووبن, هەستى بە ئازار كردوە.

رۆناڵدۆ لە لێدوانێكيدا وتى: “ژمارەكان وەسفى خۆيان دەكەن, هەوڵدەدەم باشترين ئاست پێشكەشى بكەم, نازناوێكى گرنگى هاوشێوەى نازناوەكانى ساڵى رابردوومان بەدەستهێنا”.

وتيشى: “لە ياريەكەدا و بە تايبەتى لە گێمى دووەم هەستم بە ئازار كرد, بەڵام پێموايە كاريگەرى لەسەر ياريەكەى رۆژى شەمە بەرامبەر بارشەلۆنە نابێت”.

جێگاى باسە رۆناڵدۆ لە خولەكەكانى سەرەتاى ياريەكەيان بەرامبەر گريمۆى بەرازيلى دوچارى پێكانێكى سووك هات, ئەوەش لە كاتێكدايە كە شەمەى رابردوو لە هەفتەى ١٧ى لاليگا لە نێو بێرنابيۆ رووبەرووى يانەى بارشەلۆنە دەبنەوە.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟