ئەو ياريزانەى لە مۆنديال گۆڵى بۆ دوو هەڵبژاردەى جياواز كرد..

هەموومان دەزانين كە هيچ ياريزانێك لە ژيانى وەرزشى خۆيدا ناتوانێت نوێنەرايەتى دوو هەڵبژاردە بكات, واتە ئەگەر ياريزانێك يارى بۆ هەلبژاردەيەك كرد ئيدى ناتوانێت لە هەڵبژاردەيەكى تر يارى بكات, بەڵام زۆرجار لە مێژوودا شتگەلێك دەبيستين كە پێچەوانەى ئەو ياسايانە بوە.

ئەوەى ئێمە لێرە دەمانەوێت باسى بكەين ئەوەيە كە هەندێك كەس پەى پێنەبردوە و نازانێت كە ياريزانێك لە مێژوودا بوونى هەيە كە توانيويەتى لە جامى جيهانى گۆڵ بۆ دوو هەڵبژاردەى جياواز تۆمار بكات.

(رۆبێرت پرۆزيليكى) ئەو ياريزانەيە يان رونتر بڵێين تاكە ياريزانە كە بۆ دوو هەڵبژاردەى جياواز يارى كردوە لە ساڵى ١٩٨٩ لە گەل هەڵبژاردەى يوگوسلافيا دەستى بە يارى كردن كرد, لە مۆنديالى ١٩٩٠ بەشدارى كرد و توانى بەرامبەر بە هەلبژادەى ئيمارات گۆڵێك بكات, دواى ئەوەش بۆ ماوەى سێ ساڵ بەردەوام بوو, توانى لە ١٥ يارى بۆ يوگوسلافيا ئەنجامبدات و ٤ گۆڵ تۆمار بكات.

هۆكارى يارى نەكردنى (رۆبێرت پرۆزيليكى) بۆ هەڵبژاردەى يوگوسلافيا دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى كە دواى رووخانى يەكێتى سۆڤيەت هەريەكە لە كرواتيا و سلۆڤينيا لە كۆمارى يوگوسلافياى ئتيحادى ئشتراكى جيابوونەوە لە مانگى شەشى ساڵى ١٩٩١, وە دواتر رێگە درا بەو ياريزانانەى كە رەگەزنامەى كرواتيا و سلۆڤينيايان هەيە نوێنەرايەتى هەڵبژاردەى ولاتە نوێكانيان بكەن كە لە ساڵى ١٩٩٢ بوون بە ئەندام لە يەكێتى تۆپى پێى جيهانى ناسراو بە فيفا.

(رۆبێرت پرۆزيليكى) لە ساڵى ١٩٩٤ يارى بۆ هەڵبژاردەى كرواتيا كرد, لە جامى جيهانى ١٩٩٨ بەشدارى كرد و توانى گۆڵێك لە هەلبژاردەى جامايكا بكات, لە يارى ديارى كردنى سێيەم و چوارەمى مۆنديال توانى تۆرى گۆڵى هۆڵەنداش بهەژێنێت, هەروەها بەشدارى لە مۆنديالى ٢٠٠٢ش كرد كە لە كۆرياى باشور و يابان بەرێوەچوو.

لە ئاستى يانەكانيش رۆبێرت يارى بۆ هەردوو يانەى بارشەلۆنە و رياڵ مەدريد كردوە, لە ساڵى ١٩٩١ پەيوەندى كرد بە ريزەكانى رياڵ مەدريد و دواتر دواى سێ وەرز بەهۆى پێكانەوە رووى لە يانەى ئۆفيدۆ كرد, بەڵام دواى وەرزێكى تر واژۆى بۆ بارشەلۆنە كرد, وە تەنها يەك وەرز درێسى يانە كەتەلۆنيەكەى پۆشى.

جێگاى باسە لە ساڵى ٢٠١٤ وە (رۆبێرت پرۆزيليكى) راهێنەرى هەلبژاردەى ئازەربايجانە, هەروەها راهێنەرايەتى چەند يانەيەكى كردوە لە كرواتيا و توركيا.

…………

تێبينى//

لە پەرەى كوردسپۆرت لە فەيسبووك پرسيارێكمان دانابوو كە بەم شێوەيە بوو:

ئەو ياريزانەى كە لە مۆنديال بۆ دوو هەڵبژادرەى جياواز گۆڵى كرد كێ بوو؟, وە ناوى هەڵبژاردەكان چى بوو؟ لە چ مۆنديالێك بوو..؟

بۆ ئەو مەبەستەش خەڵاتمان دانابوو, زۆرێك لەو ئەزيزانەى بەشداريان كرد وەلاميان راست بوو هەربۆيە دواى ئەنجامدانى تيروپشك خەڵات بۆ بەرێزێك دەرچوو كە فەيسبووكەكەى بەناوى (سەردەمى شكۆمەند)يە, پيرۆزبايى لێدەكەين.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.