كۆتينيۆ لە پێناو بارشەلۆنە ئەم كارەى كردوە..!!

رۆژنامەى مۆندۆ ديپۆرتيڤۆى كەتەلۆنى و نزيك لە يانەى بارشەلۆنە نهێنيەكى نەبيستراوى ئاشكرا كرد لەسەر وردەكارى گرێبەستى كۆتينيۆى بەرازيلى كە شەوى رابردوو بە فەرمى پەيوەندى بە ريزەكانى بلوگراناوە كرد.
مۆندۆ بڵاوى كردەوە هەروەك چۆن بارشەلۆنە گرێبەستەكەى كۆتينيۆى بە فەرمى راگەياند بەو شێوەيە واتە برى ١٦٠ مليۆن يۆرۆ, كە ١٢٠ مليۆن يۆرۆى بە راستەوخۆ دراوە بە يانە ئنگليزيەكە و ٤٠ مليۆنيشى بە پێى گۆرانكاريەكان دەدرێت.
رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد كە گفتوگۆى نێوان هەردوو يانە راوەستاوە تەنها لە پێناو ئەوەى كە يانەى ليڤەرپوول داواى ١٣٠ مليۆن يۆرۆى كردوە بە شێوەى راستەوخۆ بەڵام بارشەلۆنە رازى نەبوە هەربۆيە گرێبەستەكە نزيكبوە لەوەى سەركەوتوو نەبێت, بەڵام كۆتينيۆ لە پێناو ئەوەى بەزوويى روو لە كامپ نۆ بكات و لە ژێرسەرپەرشتى فالفێردى يارى بكات ئامادە بوە لە سەر حسابى خۆى ١٠ مليۆن يۆرۆ بدات تا هەموو شتێك تەواو بێت كە دواجار لەسەر ١٢٠ مليۆن يۆرۆ رازى بون.
نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.