يەكەم لێدوانى كۆتينيۆ دواى ئەوەى پەيوەندى كرد بە بارشەلۆنە..

دواى ئەوەى بە شێوەيەكى فەرمى و بە برى ١٦٠ مليۆن يۆرۆ لە يانەى ليڤەرپوولى ئنگليزيەوە پەيوەندى بە ريزەكانى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانيەوە كرد, فليپ كۆتينيۆ بۆ يەكەمجار بۆ دەزگاكانى راگەياندن لێدوانيدا.

كۆتينيۆ لە لێدوانێكيدا وتى: “ئێستا لە نێو خەونەكەمدا دەژيم, زۆر دڵخۆشم, دەمەوێت هاندەرانى ئەم يانەيە بە تەواوى دڵخۆش بكەم”.

وتيشى: “بەراستى تامەزرۆى يارى كردنم لەگەڵ يارزانێكى گەورەى وەك ليۆنێل ميسى و بۆسكێس و ئنێستا و پيكێ و لويس سوارێز, هيوادارم بتوانم بە دڵخۆشى و بە چێژەوە لێرە يارى بكەم و نازناوەكان لە پێناو هاندەراندا بەرز بكەمەوە, هەروەها دەشمەوێت بارشەلۆنە قوتابخانەيەك بێت بۆ من و لێرەوە زياتر ببم”.

جێگاى باسە بە پێى دەزگاكانى راگەياندن ئەمرۆ فليپ كۆتينيۆ لە لايەن يانە كەتەلۆنيەكەوە لە نێو ياريگاى كامپ نۆ پێشكەش بە هاندەران و دەزگاكانى راگەياندن دەكرێت و هەفتەى داهاتووش بەشدارى يارى يانەكە دەكات.

 

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.