لێدوانى زەيدان دواى يەكسان بوونيان بەرامبەر سێڵتافيگۆ..

شەوى رابردوو لە ياريەكى بەهێزدا يانەى ريال مەدريد لە هەفتەى ١٨ى لاليگا لە نێو ياريگاى پالاديۆس بوە ميوانى يانەى سێلتافيگۆ و بە ئەنجامى دوو گۆڵ بۆ هەردوو لا يەكسان بوون.

لە دواى ياريەكەيان و لە دەستدانى دوو خاڵ زەينەدين زەيدانى راهێنەرى قەڵاى سپى نيگەرانى خۆى لە ئەنجامى ياريەكە دەربرى كە تا خولەكى ٨٢ بە گۆڵێك لە پێشەوە بوون.

زەيدان لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى ماركا وتى: “هەموان لە يانەكەدا هەست بە نيگەرانيەكى زۆر دەكەن  تورەن لە ئەنجامى ياريەكە بەرامبەر سێڵتافيگۆ, لە گێمى يەكەم زۆر باش بووين, بەڵام گێمى دووەم ئاستى خراپمان هەبوو”.

وتيشى: “پێويست بوو باشتر بين و بەو شێوەيە پاشەكشێ نەكەين, دەزانم سێڵتافيگۆ زۆر باش ياريان دەكرد لە گێمى دووەم, وە فشارێكى زۆريان لەسەر ئێمەدانا, چەندين هەلى ئاسانمان لە دەستدا, پێويستە بە وردى شيكارى بۆ بكەين, بە دڵنياييەوە گێمى دووەم زۆر ئاڵۆز بوو بۆ ئێمە”.

لە كۆتاييشدا زەيدان وتى: “پێم باشە كە پێويست ناكات لە كۆتايى هەموو هەفتەيەك باسى لاليگا بكەم, چونكە بە بەردەوامبوون بە لەدەستدانى خاڵ ناگەين بە هيچ شوێنێك, پێويستە لە هەموو ياريەكان باشتر بير بكەينەوە و هەوڵى بردنەوە بدەين”.

جێگاى باسە لە ئێستادا يانەى رياڵ مەدريد بە جياوازى ١٤ خاڵ لە دواى بارشەلۆنەى ركابەريەوە دێت لە ١٧ يارى و لە پلەى چوارەمى لاليگايە بە ٣٢ خاڵ, لە كاتێكدا يانەى بارشەلۆنە بە ١٨ يارى و ٤٨ خاڵ لە پێشەنگ جێگير بوە.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟