ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى بارشەلۆنە بۆ بەرامبەر سێڵتافيگۆ

ئەمرۆ پێنج شەمە لە ميانى يارى گەرانەوەى جامى شاى ئسپانيا, لە كاتژمێر ١١:٣٠ى شەو بەكاتى هەرێم يانەى بارشەلۆنە لە نێو ياريگاى نيوكامپ ميواندارى لە يانەى سێڵتافيگۆ دەكات, ئەمەش لە كاتێكدا كە يارى چوون بە بە ئەنجامى گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتايى هات.

فالفێردى راهێنەرى بلوگرانا بۆ يارى چوون پشووى بە هەريەكە لە ميسى و سوارێز و ئنێستادا بەڵام بۆ يارى گەرانەوە پشت بە تواناكانى ئەو سێ ئەستێرە يە دەبەستێت و بانگهێشتيانى كردۆتەوە, لەگەڵ ئەوەشدا هەريەكە لە (كۆتينيۆ و ئاردا توران و دينيس سوارێز و رافينها و ئۆمتيتى و ئەلكاسێر و دۆليڤيۆ و ڤيداڵ) بە بيانووى پێكانەوە دورخستۆتەوە و بانگهێشتى نەكردوون.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.