نيمار بە مەرج روو لە رياڵ مەدريد دەكات..

ئەستێرەى بەرەگەز بەرازيلى و هێرشبەرى يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى (نيمار داسيلڤا) چەند مەرجێك بۆ فلۆرەنتينۆ پێرێزى سەرۆكى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى دادەنێت لە پێناو پەيوەنديكردنى بە ريزەكانى يانە شاهانەييەكەوە.

 

لەو بارەيەوە رۆژنامەى (دۆن بالۆن)ى ئسپانى بڵاويكردۆتەوە كە نيمار داواى لە پێرێز كردەوە پێش گەيشتنى پێويستە چەند گۆرانكاريانە لە ريزەكانى مێرەنگى بكات.

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ مەرجەكانى نيمار كردوە ئەويش, پێويستە ئەستێرەى يەكەمى يانەكە بێت, هەروەها نابێت هەريەكە لە رۆناڵدۆ و بەيڵ ريزەكانى رياڵ جێبهێڵن.

ئەوەش هاتوە نيمار داواى گۆرينى (زەيدانى) راهێنەرى يانەكەى كردوە, چونكە پێى وايە راهێنەرێكى شياو نيە و ناتوانێت هاوكارێكى باشى بێت لە داهاتوودا ئەگەر لە رياڵ مەدريد يارى بكات.

 

جێگاى باسە وەرزى رابردوو نيمار لە يانەى پاريس سانجێرمان بە گرێبەستێكى گەورەو خەياڵى كە برەكەى ٢٢٢ مليۆن يۆرۆيە لە يانەى بارشەلۆنەوە پەيوەندى بە يانەى پاريس سانجێرمانەوە كرد.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.