ميسى لە مێژووى گۆڵكارانى جامى شا ژمارەيەكى نوێ دەنوسێتەوە..

شەوى رابردوو لە ميانى يارى گەرانەوەى جامى شاى ئسپانيا يانەى بارشەلۆنە لە نێو ياريگاى خۆى توانى بە ئەنجامى پێنج گۆڵى بێ بەرامبەر لە يانەى سێڵتافيگۆ بباتەوە و خۆى بگەيەنێتە قۆناغى ٨ى جامەكە.
لە ياريەكە ميسى توانى دوو گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكيش دروست بكات, بەم شێوەيەش ميسى ژمارەى گۆڵەكانى لەگەڵ يانە كەتەلۆنيەكە لە جامى شاى ئسپانيا بەرز كردەوە بۆ ٤٦ گۆڵ.
هەر لەو بارەيەوە رۆژنامەى مۆندۆ ديپۆرتيڤۆ ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە ميسى بە تۆمار كردنى ٤٦ لە ريزبەندى لە پلەى ١٠ دێت, وە گۆڵكارى مێژوويى جامەكەش تيلمۆ زارايە كە خاوەنى ٨١ گۆڵە, چاوەروانيش دەكرێت ميسى ئەو ژمارەيە بەرز بكاتەوە چونكە هێشتا لە قۆناغى ١٦ى جامەكەيە و چەندين يارى تر لە پێشى ئەستێرە ئەرجەنتينيەكەيە بۆ تۆمار كردنى گۆڵى زياتر.
نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.