بارشەلۆنە رێگە نادات ئەم ئەستێرەيەى يانەكە جێبهێڵێت..

ئەمرۆ پێنج شەمە ١٨/١/٢٠١٨ ئيدارەى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى لە پێگەى فەرمى خۆيەوە هەواڵێكى دلخۆشكەرى بۆ هاندەرانى يانەكەى بڵاو كردەوە, ئەويش نوێكردنەوەى گرێبەستى بەرگريكارى يانەكەى (جێرارد پيكێ) يە.
پێگەى فەرمى بلوگرانا ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە رێككەوتنى نێوان پيكێ و بارسا سەركەوتوو بووە و بەرگريكارە ئسپانيەكە تا ساڵى ٢٠٢٢ لە كامپ نۆ دەمێنێتەوە و مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەى بەرزكراوەتەوە بۆ ٥٠٠ مليۆن يۆرۆ.
ئەوەش هاتوە لە رۆژانى داهاتوودا بە واژۆ كردنى گرێبەستەكەى لە تەنيشت جۆسيپ ماريا بارتۆميۆى سەرۆكى يانەكە بە فەرمى رادەگەيەنرێت.
جێگاى باسە تا ئێستا پيكێ لەگەڵ يانەى بارشەلۆنە ٤٢٢ يارى ئەنجامداوە و ٢٥ نازناوى بەدەستهێناوە, هەروەها يەكێك بوە لە ياريزانە لاوەكانى بارشەلۆنە لە ساڵى ١٩٩٧ .
نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.