گرێبەستێكى شێتانە لە چاوەروانى كريستيانۆ رۆناڵدۆ..

رۆژى پێنج شەمە رۆژنامە ئسپانيەكان هەواڵێكيان بڵاو كردەوە كە كريستيانۆ رۆناڵدۆى بەرەگەز پرتوگالى و ئەستێرەى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى گرێبەستێكى شێتانەى لە يەكێك لە يانە چينيەكانەوە پێگەيشتوە.

بەپێى ئەو هەواڵەى كە رۆژنامەى دۆن بالۆن بڵاوى كردۆتەوە هەرچەندە باسى ئەوە دەكرا كە يانەكانى پاريس سانجێرمان و مانچستەريونايتد ماڵى داهاتووى رۆناڵدۆ دەبن, بەڵام خولى چينى لە چاوەروانى ئەستێرەكەى مادێرايە كە پەيوەنديان پێوە بكات.

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوەشكردوە كە خۆرخێ مێندێزى بەرێوەبەرى كارەكانى رۆناڵدۆ لە ماوەكانى رابردوودا چەندين گرێبەستى پێگەيشتوە و يەكێك لە گرێبەستەكان لە يانەيەكى خولى چينيەوە بووە بە گرێبەستێكى خەياڵى.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.