کات و شوێنی یاریەکانی خولی پلەیەکی کوردستان دیاریکرا

ئا: دانا لەتيف

سبەینێ سێ شەمە گەری دووەمی یاریەکانی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان بەرێوەدەچێت و لەھەردوو کۆمەڵەکە شەش یاری ئەنجام دەدرێت.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا سێ یاری بەرێوەدەچێت و یانەی کۆیە میوانداری یانەی گارە دەکات و ھەڵۆ و سۆرانیش میوانداری دھۆک و ئاکرێ دەکەن.

لە کۆمەڵەی دووەمیشدا لە شاری کفری یانەی ئەو شارە میوانداری پێشمەرگەی سلێمانی دەکات و سەیدسادقیش لە یاریگای خۆی میوانداری دەربەندیخان دەکات و لە شارەزوریش یانەی شەھیدان میوانداری ھەلەبجەی شەھید دەکات و لەم کۆمەڵەیەدا و لەم ھەفتە یانەی ئاشتی چاوەروان دەبێت.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.