يەكەم لێدوانى ئارسن فينگەر دواى رۆشتنى ئەلێكسيس سانچێز لە ئارسناڵ..

ئارسن فينگەرى راهێنەرى بەرەچەڵەك فەرەنسى دواى رۆشتنى ئەلێكسيس سانچێزى شيلى بە شێوەيەكى فەرمى لە ئارسناڵەوە بۆ يانەى مانچستەريونايتد لەو بارەيەوە لێدوانى بۆ رۆژنامەكاندا.

فينگەر وتى: “سانچێز تا دواين ساتەكان ئەركەكانى لە يانەكەدا بەباشى جێبەجێ كردوە و بە بەهێزيەوە بەشدارى لە راهێنانەكاندا كردوە”.

فينگەر نيگەرانى خۆشى لە رۆشتنى ئەلێكسيس راگەياند و پێى وايە سانچێز ئارسناڵ پێكەوە راهاتبوون, وتيشى: رۆشتنى كارێكى دڵخۆشكەر نەبوو, ئەستەمە راهێنەرێك هەبێت بە لەدەستدانى باشترين ياريزانى دڵخۆش بێت”.

گرێبەستەكەى ئەلێكسيس سانچێز لەگەڵ يانە نوێيەكەى (مانچستەريونايتد) بۆ ماوەى چوار ساڵ و نيوە و لە وەزى ٢٠٢٢ كۆتايى دێت, وە لە بەرامبەر گواستنەوەى سانچێز بۆ ريزەكانى, مانيو دەستبەردارى ميختاريان بوو بۆ يانەى ئارسناڵ.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.