مانيو گرێبەستەكەى مۆرينيۆى نوێكردەوە..

دواى ئەوەى لە زۆربەى رۆژنامەكانى بريتانياوە هەواڵى ئەگەرى جيابوونەوەى مۆرينيۆ و يانەى مانچستەريونايتد لە كۆتايى وەرز بڵاو دەكرايەوە, بەڵام ئەمرۆ هەواڵێكى نوێتر بڵاو كرايەوە و يانە سورپۆشەكەى مانچستەر بريارى نوێكردنەوەى گرێبەستى راهێنەرەكەى كردەوە.

يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزى بە شێوەيەكى فەرمى بڵاوى كردەوە كە لەگەڵ جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى و راهێنەرى يانەكەيدا رێككەوتوون لەسەر نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى تا ساڵى ٢٠٢٠ لەگەڵ لەگەڵ ئەگەرى زيادكردنى بۆ ساڵێكى تر و تا ساڵى ٢٠٢١.

مۆرينيۆ لە دواى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى وتى: “ئەم گرێبەستە زۆر تايبەتيە و جياوازە لە نوێكردنەوەى هەموو ئەو گرێبەستانەى كە لەگەڵ چێلسى و رياڵ مەدريد و ئەنتەرميلان بەدەستمهێنابو, چونكە راهاتووم لەسەر ئەوەى لەگەڵ ئەو يانانەدا دواى بە دەستهێنانى دەستكەوت واژۆ لەسەر نوێكردنەوەى گرێبەستەكەم بكەم, بەڵام لێرە جياوازە”.

وتيشى: “بەدڵنياييەوە زۆر دڵخۆشم بەم نوێكردنەوەيە, ئەمە ماناى ئەوەيە كە متمانە و خۆشەويستى و برواى يانەكەم بۆ كارەكانم بەدەستهێناوە”.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.