رۆماى ئيتالى گێربەستى يانەيەكى ئنگليزى رەتدەكاتەوە..

رۆژنامەى IL TEMPOى ئيتالى بەرەبەيانى ئەمرۆ يەك شەمە لە هەواڵێكدا بڵاوى كردەوە كە يانەى رۆما گرێيبەستێكى لەلايەن يەكێك لە يانە ئنگليزيەكانەوە پێگەيشتوە بە مەبەستى دەستبەردار بوون لە تواناكانى گۆڵپارێزى بەرەچەڵەك بەرازيلى (ئەليسۆن).
رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوەشكردوە كە گرێبەستەكە لەلايەن يانەى ليڤەرپوولەوە بوە, بەڵام يانەى رۆما رەتيكردۆتەوە و ئامادە نيە لە گواستنەوەى زستانەدا كە چەند رۆژێكى كەمى ماوە دەستبەردارى گۆڵپارێزى يانەكەى ببێت و بەنيازە تاكۆتايى وەرز لە ريزەكانى بيهێڵێتەوە.
جێگاى باسە لە ئێستادا يانەى رۆما بە كۆكردنەوەى ٤١ خاڵ لە ٢١ ياريدا لە پلەى پێنجەمى ريزبەندى خولى سيريا ئەى ئيتالى دێت.
نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.