لێدوانى زەيدان دواى سەركەوتنە گەورەكەيان بەرامبەر ڤالانسيا..

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى هەفتەى ٢١ى لاليگا رياڵ مەدريدى پاڵەوانى وەرزى رابردوو لە نێو ياريگاى مستايا بوە ميوانى يانەى ڤالانسيا و توانى بە ئەنجامێكى گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك ياريەكە بباتەوە.

دوا بە دواى ياريەكەش زينەدين زەيدانى فەرەنسى و راهێنەرى يانەى شاهانە لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى AS ئسپانى دڵخۆشى خۆى بۆ ئەم سەركەوتنە گەورەيە دەربرى بە تايبەتى لە نێو ياريگايەكى وەكوو ياريگاى مستايا كە ماوەى چەند ساڵێكە نەيانتوانيوە بردنەوەى تێدا تۆمار بكەن.

زەيدان وتى: “رياڵ مەدريد راستەقينە دەبێت بەم شێوەيە بێت, راستە بە كاتێكى قورسدا تێپەرين, بەڵام ياريزانەكانمان ورەيان بەرزە و خاوەن كەسايەتيەكى بەهێزن, دەزانن چى دەكەن و تا دوا سات خۆيان بەدەستەوە نەداو توانيان لەم ياريەدا بەبەهێزيەوە سەركەوتن مسۆگەر بكەن”.

وتيشى: “لە گێمى يەكەم ئاستێكى زۆرباشمان پێشكەش كرد, لە يانەكەم رازيم, دەستخۆشى لە ناڤاس دەكەم كە توانى يانەكە لە چەند هێرشكى مەترسيدار رزگار بكات”.

سەبارەت بە تورە بوونى كەريم بنزيمە لە كاتى ئاڵووگۆر پێكردنى, زەيدان وتى: “شتێكى ئاساييە, هەموو ياريزانێك لە رياڵ بێت دەيەوێت بەردەوام يارى بكات, بنزيمە رۆڵێكى باشى هەبوو, بەڵام بۆ ئەوەى هێزێكى زياتر بەكار بهێنيت بۆ سەركەوتن و گۆرانكارى دروست بكەيت پێويستت بە ئاڵوگۆر دەبێت, ئەو كارەم ئەنجامدا و بينيمان ئەسينسيۆ گۆڵى سێيەمى دروست كرد و كۆڤاسيچيش گۆڵى چوارەم, واتە گۆرانكاريەكان سەركەوتوو بوە و هۆكارى سەركەوتنى يانەكەش بوو”.

ڤيديۆى گۆڵەكانى يارى نێوان (ڤالانسيا ١-٤ رياڵ مەدريد):

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.