مۆدريچ: بۆ دەبێت لە پاريس سانجێرمان بترسين..!!

ياريزانى بەرەچەڵەك كرواتى (لۆكامۆدريچ)ى ناوەراستكارى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى, دواى بردنەوە گەورەكەيان بەرامبەر ڤالانسيا دڵخۆشى خۆى دەربرى و پاڵپشتى تەواوى بۆ راهێنەرى ئێستاى يانەكە ئاشكرا كرد.

مۆدريچ وتى: “مێرەنگى توانى بە ئەنجامێكى باش لە نێو مستايا بگەرێتەوە, شێتانەيە ئەگەر شك لە تواناكانى زەيدان هەبێت دواى ئەو نازناوانەى بۆ يانەكەى بەدەستهێنا”.

مۆدريچ وتيشى: “يانەى شاهانە لە رووبەروو بوونەوەى پاريس سانجێرمان ناترسێت,ركابەريەكە لە قۆناغى ١٦ى چامپيۆنزليگە”.

لۆكا نەيشاردەوە كە دواى دەرچوون لە جامى شاى ئسپانيا و دووركەوتنەوە لە بارشەلۆنەى پێشەنگى لاليگا بە رێژەيەكى زۆر لە ئێستادا ئەوەى مابێتەوە و گرنگ بێت بەلاى يانەكەيانە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپايە.

راشيگەياند: “ئێمە دەزانين رووبەرووى چ يانەيەك دەبينەوە لە چامپيۆنزليگ, بەڵام لە تۆپى پێ ترس بوونى نيە بە تايبەتى بۆ رياڵ مەدريد, دەزانين پاريس سانەيەكى گەورەيە, ئێمەش بەهەمان شێوە, ئێمە تاكە يانەين توانيومانە دوو جار لەسەر يەك نازناوەكە بەدەست بهێنين, كەواتە بۆ چى دەبێت بترسين؟”.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.