رۆڵ و گرینگی ئیرتیکاز لە یاریگادا..

رەنگە ھەندێك کەس بەرگریکار بە گرینگترین یاریزانی تیپ بزانن و رەنگە ھەندێکیان ناوەڕاست و یاری دروستکەر و ھەندێکیان ھێرشبەر بەڵام بەلای منەوە گرینگترین کارەکتەری ھەر تیپێك ھۆکاری ئاست بەرزی و لاوازی ھەر تیپێك پەیوەندی ھەیە بە ئاستی ئیرتیکازی تیپەکەوە, سەیری ریال مەدریدی دوای ماکالیلی بکەن توشی چ داڕمانێك بوو تاکوو ھاتنی چابی ئەڵۆنسۆ و دواتریش دروستبوونی کاسمێڕۆ, سەیری ئارسیناڵی دوای پاتریك ڤێڕا بکەن بزانن لە چ بارودۆخێکدایە دوایڤێڕا چەند شوێنگرەوە ھاتوون و ھیچیان بەھیچ نەکردووە, پێتان وایە ئاست خراپی مانچستور یونایتد لە دوای فێرگسۆن تەنھا پەیوەندی بە وازھێنانی راھێنەرەکەوە ھەیە؟ بێ گوومان نەخێر وازھێنانی سکۆڵس و چوونە تەمەنی کارێك تیپەکەی بەم رۆژگارە گەیاند، وای دەبینن کە سەردەمی زێڕینی بارسالۆنا تەنھا لیۆ مێسی و چاڤی و ئینێستان؟ نەخێر لە پشت ئەو سێ یاریزانەوە سەربازێکی ون ھەیە کە پێی دەڵێن سێرجیۆ بۆسکێس کە ئەرکی ئەو بەستنەوەی ھێڵەکانە بە یەکترەوە، بارسالۆنا دوو ساڵی رابردوو بەھۆی خراپی ئاستی بۆسکێسەوە بەردەوام تووشی کێشە دەبوو، پێتان وایە لیستەر سیتی بەھۆی کێوە نازناوی خولی ئینگلیزی بەدەست ھێنا؟ کێ ھۆکار بوو تا لە یەکەم وەرزیدا لە ئینگلتەڕا کۆنتی ببێ بە پاڵەوانی پریمەرلیگ بێ گوومان ئەمانە پشکی گەورەی کانتین، لە ھەموو یانەکان زیاتر کە کوشتەی دەستی لاوازی ئاستی ئیرتیکازە لیڤەرپوولە، ئەو تیپە گەورەیەی دوای رۆیشتنی چابی ئەڵۆنسۆ و دواتریش خاڤێر ماسکیرانۆ بوو بە تیپێکی لاواز

بۆچی یاریزانی ئیرتیکاز گرینگترین یاریزانی تیپە ؟

لە یاریگادا ھەر یاریزانەو ئەرکی تایبەت بە خۆی ھەیە بەرگریکار بەرگری دەکات و زۆرجار لە کاتی تۆپە جێگیرەکاندا دەتوانێ گۆڵیش بکا، ناوەڕاستی یاری دروستکەر بە دەگمەن توانای بەرگری کردن یاخوود گۆڵکردنی ھەیە تەنھا کاری ئەوە دروستکردنی ھەلی گۆڵکردنە، ھێرشبەر تەنھا پیشەی گۆڵکردنە ھەندێك لە ھێرشبەرەکان لە کاتی تۆپە جێگیرەکاندا بەھۆی درێژی باڵایانەوە بەرگری دەکەن، بەڵام کاری ئیرتیکاز بەستنەوەی ھەموو ئەو فاکتەرانەی یاریگایە بەیەکەوە، یاریزانی ئیرتیکاز کە لە نێوان ھەریەکە لە بەرگری و ناوەڕاستدا یاری دەکات پێویستە لەسەری کە ئەم دوو ھێڵەی ناو یاریگا بەیەکەوە ببەستێتەوە، ئیرتیکاز لە کاتی بەرگریدا بەرگریکارە و پاش وەرگرتنی تۆپ ئەرکی ناوەڕاستی یاریگا ئاسان دەکات بە دابەشکردنی تۆپ، گەر ھەڵسەنگاندن بۆ ھەر تیپێك بکەین لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا کە تۆپی پێ زیاتر بووە بە یاریەکی گشتی و یاریزان بە تاکڕەوی ناتوانێ رۆڵی گەورە ببینێ ھەست بەوە دەکەین کە سەرجەم ئەو یانە و ھەڵبژاردانەی لە لوتکەدا بوون رۆڵی سەرەکی لەلایەن یاریزانی ئیرتیکازەوە بووە.

نوسينى: هەكارى قانع

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.