ليڤەرپوول X تۆتنهام, ژمارە و ئامارى هەردوو يانە پێش ياريەكە..

هاندەرانى هەردوو يانەى ليڤەرپوول و تۆتنهام بە تامەزرۆييەوە چاوەرێى كاتى دەستپێكردنى يارى نێوان هەردوو يانە دەكەن, كە برياروايە ئەم شەو كاتژمێر ٧:٣٠م بە كاتى هەرێم لە هەفتەى ٢٦ى پريمەرليگ لە نێو ياريگاى ئانفيڵد رووبەرووى يەك ببنەوە.

يانەى ليڤەرپوول هەوڵەكانى بۆ بردنەوەيە لە پێناو بەردەوام بوون لە فشار خستنە سەر يانەى مانچستەريونايتدى خاوەنى پلەى دووەمى پريمەرليگ, لە بەرامبەريشدا بردنەوە هۆكارێكى باش دەبێت بۆ ئەوەى تۆتنهام پلەى چوارەمى خولەكە مسۆگەر بكات, يان پلەى سێيەم ئەگەر هاتوو رۆژى دوو شەمە چێلسى بەرامبەر واتفۆرد دۆرا.

گرنگترين ژمارە و ئامارەكانى هەردوو يانە پێش رووبەروو بوونەوەيان:

١- ليڤەرپوول لە دواين ٢٣ يارى لە نێو ياريگاى ئانفيڵد تەنها يەك يارى دۆراوە, ١٥ يارى براوە بوە و ٧ ياريش يەكسان.

٢- تۆتنهام تا ئێستا لە نێو ياريگاى ئانفيڵد بەرامبەر ليڤەرپوول لە پريمەرليگ ١٦ يارى دۆراوە, تەنها لە نێو ئۆلد ترا فۆرد زياتر دۆراوە كە ٢١ ياريە.

٣- ليڤەرپوول لە دواين ١٤ يارى لە نێو ئانفيڵد لە پريمەرليگ دووچارى شكست نەهاتوە, ٨ بردنەوە و ٦ يەكسان, درێژترين ماوە بەبێ شكست بريتيە لە ١٧ يارى لە ٢٠١٦.

٤- تۆتنهام لە دواى وەرزى ٢٠١٠-٢٠١١ نەيتوانيوە دوو يارى لە سەر يەك لە ليڤەرپوول بباتەوە, كە ئەو كات بە راهێنەرايەتى روى هودگۆسن و كسنى داگليش توانى دوو يارى لەسەر يەك براوەبێت.

٥- يۆرگن كلۆپ لە دواين ١٢ يارى لە پريمەرليگ بەرامبەر شەش يانە گەورەكە نەدۆراوە, ٦ بردنەوە و ٦ يەكسان, دواين شكستى بەرامبەر مانچستەريونايتد بوو لە مانگى يەكى ٢٠١٦.

٦- تۆتنهام توانيويەتى لە دواين سێ يارى لە دەرەوەى ياريگاى خۆى لە پريمەرليگ ٧ خاڵ لە كۆى ٩ خاڵ بەدەست بهێنێت.

٧- كلۆپ لە كۆى ٦ يارى بەرامبەر تۆتنهام لە سەرجەم پاڵەوانێتيەكاندا تەنها يەك يارى دۆراوە, ئەو ياريەش بە ئەنجامى ٤-١ كۆتايى هات لە نێو ياريگاى وێمبڵى, ئەو پێنج ياريەكى ترى بريتين لە ٢بردنەوە و ٣ يەكسان.

٨- هارى كين لە شەش يارى بەرامبەر ليڤەرپوول لە پريمەرليگ بەشدارى گۆڵى كردوە, ٤ گۆڵ و ٢ ئەسيست.

٩- محمد صڵاح لە ٢٤ يارى ئەم وەرزەى پريمەرليگ توانيويەتى ١٩ گۆڵ بكات, خێراترين ياريزان كە توانيويەتى بگاتە ٢٠ گۆڵ لەگەڵ ليڤەرپوول, ئەويش فرناندۆ تۆرێس و دانيال ستۆريجە بەڵام لە ٢٧ ياريدا توانيويانە ٢٠ گۆڵ بكەن.

١٠- هارى كين لە دواين ١٣ يارى لە دەرەوەى ياريگاى خۆى لە پريمەرليگ توانيويەتى ١٨ گۆڵ بكات, لە هەمانكاتدا بەلانى كەمەوە لە دواين ٨ يارى توانيويەتى تەنها ٢ گۆڵ بكات.

١١- فێرمينيۆ لە كۆى ١١ يارى پريمەرليگ راستەوخۆ بەشدارى ١١ گۆڵى كردوە, ٨ گۆڵ و ٣ ئەسيست, ئەمەش يەكسانە بە ژمارەى گۆڵەكانى وەرزى ٢٠١٦-٢٠١٧ كە لە ٣٥ ياريدا تۆمارى كرد.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.