ئاكرێ خالێكى گرنگى لە ياريگاى دهۆك بە دەستهێنا..

يانەى دهۆك دوو خاڵى گرنگى لەگەڵ تيپى ئاكرێ لە دەستدا و بە گۆڵێك يەكسان بوون, لە ياريەكانى قۆناغى يەكەمى خولى پلە يەكى كوردستان و لە چوار چێوەى هەفتەى پێنجەم, هەردوو يانە لە نێو ياريگاى دهۆك رووبەرووى يەك بونەوە.

لە گێمى يەكەمى ياريەكەدا ياريزانانى ئاكرێ ئاستێكى باشيان نيشاندا و توانيان لە خولەكى ٢٠ لە رێگاى ياريزان ئەياد سادقى گۆڵى يەكەم تۆمار بكەن, دواى ئەو گۆڵەش ياريزانانى يانەى خاوەن ياريگا فشارى زۆريان لەسەر يانەى ميوان كرد و توانيان لە خولەكى ٣٩ لە رێگاى ياريزان راميار ئەحمەد گۆڵى يەكسان بوون تۆمار بكەن و ئەم گێمە بەم ئەنجامە كۆتايى هات.

لە گێمى دووەم كە بە گێمى راهێنەران ناسراوە, راهێنەرانى هەردوو يانە رێنماييەكانى خۆيان بە ياريزاناندا و ياريزانانى يانەى دهۆك هەوڵى زۆريان دەدا بۆ تۆمار كردنى گۆڵ, لە بەرامبەريشدا ياريزانانى ئاكرێ بەرگريەكى باشيان دەكرد و نەيانهێشت هێرشەكانى يانەى دهۆك سەر بگرێت بە پێچەوانەشەوە ئاكرێش هێرشەكانى بۆ سەر گۆڵى خاوەن ياريگا دەستپێكرد و تا رادەى نزيك بوونەوەى تۆمار كردنى گۆڵى دووەم, بەڵام دواى چەند گۆرانكاريەك لەلايەن راهێنەرى يانەى ئاكرێ بۆ تۆكمە كردنى هێلى بەرگرى سەر ئەنجام يارى بە گۆڵێك بۆ هەردوولا و بە دەستهێنانى خالێك كۆتايى هات.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.