سەیدصادق بەبردنەوی لەشەهیدان لەکۆتای ڕیزبەندی قوتارى بوو..

ئا: نياز نەجمەدين

ئەمڕۆ لەکە‌ش و هەوایەکی باراناویداو لەنێو ئاپۆڕای جەماوەریدا یانەی سەیدصادق میوانداری یانەی شەهیدانی کرد.
هەر لەسەرەتاوە هەردو یانە هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیان دەداو لەلایەکی ترەوە خاوەن یاریگا لەتایمی یەکەم کەمترین هێرشیان دەکردە سەرگۆڵی تیپی بەرامبەر، بۆیە بەیەکسان بون تایمی یەکەم کۆتاهات.
تایمی دوەم تایمی کابتن شاهین عباس ومامۆستاصلاح بوو لەسەرەتاوە شەهیدان باشتر دەرکەوتن بەڵام دوای 15خولەکێک لەتێپەڕبونی هێرشەکانی شەهیدان دواتر یاریەکە گۆڕاو خاوەن یاریگا ئاستیان گۆڕاو یاریەکە پێچەوانە بویەوە بۆ بەرژەوەندی سەیدصادق لەخولەکی 62لەڕێگەی یاریزان محمود شاکر گۆڵی یەکەمی یاریەکەو خۆی ویانەکەی تۆمارکرد، یانەی شەهیدان هێرشەکانیان چڕکردەوەو شاهین عباس گۆڕانکاریەکانی خستەگەڕ، بەڵام سودی نەبو کوڕانی صلاح وسیدصادق بەهۆی هێرشەکانیان وفشار خستنەسەر گۆڵی بەرامبەرتوانیان سزایەك دروست بکەن ولەخولەکی 86لەڕێگەی یاریزان ڕێبین سەنگەر گۆڵی ئەمان تۆماربکەن وشەهیدان تەسلیم بەشکست بون بکەن.
بەم شێوەش یانە بڕلەهاندەرەکەی کوردستان تامی یەکەمین بردنەوەی چەشت و کۆی خاڵەکانی گەیاندە4خاڵ و هاوڕی لەگەڵ یانەی هەڵەبجەی شەهید لەپلەی 5دێن.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.