هەڵوێستی پێرێز و ناسڕخلێفی دوای یاری دووەم و هەڵەکانی ئۆنا ئێمری..

نوسينى: دیارکۆ جەمال

یانەی ڕیاڵ مەدریدی خاوەن ۱۲ نازناوی چامپیۆنس لیگ لە یاریگای خۆی توانى بە ۳ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی پاریس سان جێرمان بباتەوە، دەتوانرێت بوترێ کە پێیەکی یانە مەلەکیەکە لە قۆناغی هەشتی خولەکەدایە، گەرچی مێژوو سەلماندویەتی کە لە تۆپی پێدا مەحاڵ بوونی نیە بۆ هەر یانەیەک گەر بیەوێت گۆڕانکاری گەورە بەسەر ئەنجامی یارییەکەدا بێنێت، بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر یانەکەی ناسڕ خلێفی دوورە لەوەی بلیتێکی قۆناغی هەشت بەدەست بێنێت ، چونکە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی دابەزینی ئاستیەوە لەسەرەتای وەرزەوە لە لالیگا و بەهەدەردانی خاڵێکی زۆری یاریەکان، ئێستا لەپلەی چوارەمی ڕیزبەندی دێت و گەرچی یاریەکی لەیانەکانی ڕکابەری کەمتر ئەنجام داوە ، بەڵام ۱۷ خاڵ لە دوای بەرشەلۆنەی ڕکابەری دێت کە لەپلەی یەکەمدا جێگیربووە، هەروەها لە قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیادا لەسەر دەستی یانەی لیگانێس لە جامەکە دورخرايەوە، لەبەر ئەوە یانە مەدریدیەکە تەنها ئامانجی بەدەستهێنانی جامی یانە پاڵەوانەکانە بۆ سێیەمجار لەسەریەک، بە پێچەوانەوە ڕەنگە فلۆرەنتينۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە ڕەنگە گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی لە پێکهاتەی یانەکەدا بکات، واتا فشارێکی زۆر لەسەر زیدان و یاریزانەکانی دروست دەبێت. ..!.

ئۆناى ئێمری خەونی ناسڕ خلیفی نزیکی مەرگ دەکاتەوە بەشێکی زۆری شکستەکەی یانەکەی ناسر خلێفی دەکەوێتە ئەستۆی ئۆنا ئێمری ڕاهێنەر، بەهۆی چەند هەڵەیەکی گەورە لە گۆرانکاری یاریزانان دا یانەکەی توشی شکستکرد، بەرامبەر یانەی مێرێنگی تاڕادەیەکیش خەونەکەی ناسڕخلێفی سەرمایەدار و سەرۆکی یانەکەی شاری پاریسی نزیکی مەرگ کردۆتەوە، چونکە ناوبراو بۆ بەدەستهینانی نازناوەکە بڕە پارەیەکی زۆری بۆ هێنانی هەردوو هێرشبەری لاو کلیان مبپاپێ و نێیمار تەرخانکرد، پێشبینی دەکرێت لەگەڵ سەرنەکەوتنی یانەکە بۆ قۆناغی ٨ و دۆڕان بە ئەنجامی هەردوو یاری بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەوا یەکەم کەس لەیانەکەدا یاریگای باخچەی شازادەکان جێبێڵێت هەر ئۆنا ئێمری ئیسپانییە.

هەڵەکانی ڕاهێنەر چی بوون لە یاریەکەدا ؟

– ئۆنا ئێمری ئیسپانی و راهێنەری یانەکەی شاری پاریس چەند هەڵەیەکە گەوەری کرد لە گێمی دووەمی یارەکەدا، بەهۆی گۆڕانکاری کردن لە پیکهاتەکەیدا بە دانیشاندنی ئیدین سۆن کاڤانی یاریزانی سەرە ڕمی یانەکە بۆ تۆماس مونیر یاریزانی هیڵی بەرگری لای ڕاست لە خولەکی ٦٦ بەمەدا دەرکەوت کە ئۆنا ئێمری ڕەزامەندە بە ئەنجامی یاریەکە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ کە ئەو کات بەرامبەر بوون بە گۆڵێک، هەروەها ڕاسپاردنی دانیاڵ ئەلفیس بۆ هاوکاری کردنی هێڵی هێرشبەر کە تێیدا سەرکەوتوو نەبوو، جگەلەوەش بەشداری پێکردنی دراکسلەری ئەڵمانی لە خولەکانی کۆتایدا کە هیچ سوودیکی گرنگی بۆ یانەکە نەبوو، هەروەها سڕکردنی ئەنخیل دیماریای یاریزانی پێشووی یانەی ڕکابەریان لەسەر کورسی یەدەگ، کە دەکرا بەهۆی ئەزموونی لەگەڵ یانەی شاهانە سوودی لێوەربگیرایە، هەروەها لە دوا هێرشبەرانەوە وەک یاریزانی پلەی مەیکەر هیرشەکانی یانەکەی ڕیکتر و پوختەتر بکردایە چونکە هێڵی ناوەندی یانەی پاریس نەیان توانی هاوکاریەکی باشی هێرشبەرانی هاوڕێیان بکەن.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.